ئاڵەکۆک

شێرکۆ بێکەس add_a_photo
دیسان خەیاڵی دووی پەریی نیگار
ماخۆلانێتی جێ بە خۆی ناگرێ
دڵی نەسرەوتی هەمیشە لای یار
گلاراوێتی دابین ناکرێ
وەختە تەق بکا.. ئارەزووی بزێو
بۆ ماچی خونچەی تەڕی سووری لێو.
دەمێکە دڵەی لاسار و وڕکن
ئارام و ئۆقرەی لێ هەڵگیراوە
ئا لەو ڕۆژەوە کە سەرنجی من
لە بەژن و باڵای ئەو حەپەساوە
***
لە گۆنای گەشی ئاڵ و قوڵپنی
لە چاوی ڕەشی کەمێ شەرمنی
لە دەست و پەنجەی ڕێک و خرپنی
لە لار ولەنجەی لەشی جرپنی!
لە پاو و پووزی سپی و گۆشتنی
لە ناز و نووزی زوو پێگەیشتنی.
کە هەر یەکەیان وەک پیانۆ، کەمان
جۆرێ ئاوازەن بۆ شیعری تازە
بۆ ئەو دیوانەی کە بووکی نیاز
ئیلهامی خۆزگەی دەستەی دڵخوازە
١٩٥٩ سلێمانی

پەراوێز edit