شاعیر: شێرکۆ بێکەس کتێب: تریفەی ھەڵبەست سەرناو: ئەو سەبارەت: ١٩٥٩ سلێمانی دیسان خەیاڵی دووی پەریی نیگار ماخۆلانێتی جێ بە خۆی ناگرێ دڵی نەسرەوتی هەمیشە لای یار گلاراوێتی دابین ناکرێ وەختە تەق بکا.. ئارەزووی بزێو بۆ ماچی خونچەی تەڕی سووری لێو. دەمێکە دڵەی لاسار و وڕکن ئارام و ئۆقرەی لێ هەڵگیراوە ئا لەو ڕۆژەوە کە سەرنجی من لە بەژن و باڵای ئەو حەپەساوە *** لە گۆنای گەشی ئاڵ و قوڵپنی لە چاوی ڕەشی کەمێ شەرمنی لە دەست و پەنجەی ڕێک و خرپنی لە لار ولەنجەی لەشی جرپنی! لە پاو و پووزی سپی و گۆشتنی لە ناز و نووزی زوو پێگەیشتنی. کە هەر یەکەیان وەک پیانۆ، کەمان جۆرێ ئاوازەن بۆ شیعری تازە بۆ ئەو دیوانەی کە بووکی نیاز ئیلهامی خۆزگەی دەستەی دڵخوازە ++++++++++++++++++++++