ئاڵەکۆک

شێرکۆ بێکەس add_a_photo
گیانە.. کەی بێ، تارای سەری، ئاوات لابەرم؟
ئەم تەمەنەم، لەئاراما، دڵی بسرەوێ
توخوا گیانە، کەی بێ دەستی، بەهارێ بگرم؟
وەکوو ساواش، لەناو کۆشکی، شادما بخەوێ؟
***
گیانە.. کەی بێ، کە تاریکیی، ئەم شەوە تاڵەم
بەپرشنگی، خۆری بەیان، ڕوناک بێتەوە؟ !
گیانە.. کەی بێ تەم ومژی، پەستی ئەمساڵەم؟ !
بەئومێدی، بەتۆ گەیین، بڕەوێتەوە؟ !

پەراوێز edit