شاعیر: شێرکۆ بێکەس کتێب: تریفەی ھەڵبەست سەرناو: کەی بێ؟ گیانە.. کەی بێ، تارای سەری، ئاوات لابەرم؟ ئەم تەمەنەم، لەئاراما، دڵی بسرەوێ توخوا گیانە، کەی بێ دەستی، بەهارێ بگرم؟ وەکوو ساواش، لەناو کۆشکی، شادما بخەوێ؟ *** گیانە.. کەی بێ، کە تاریکیی، ئەم شەوە تاڵەم بەپرشنگی، خۆری بەیان، ڕوناک بێتەوە؟ ! گیانە.. کەی بێ تەم ومژی، پەستی ئەمساڵەم؟ ! بەئومێدی، بەتۆ گەیین، بڕەوێتەوە؟ ! ++++++++++++++++++++++