ئاڵەکۆک

شێرکۆ بێکەس add_a_photo
پەپوولەی، هەستی ناسکی، باڵ نەخشینی شیعرەکانم
لەسەر لێوی، هیوای گەشی، ئەم ژینە ئەنیشێتەوە
دەزووی تیشکی، وردی پەنجەی، ئەفسووناویی بیرەکانم
تریفەی مانگ، لەژێر هەوری، گوومانا ئەبینێتەوە.
***
کیژی سۆزی، وشەکانم، لەناو چیمەنی ئاواتا
بەدەم بەستەی ئاهەنگەوە، گیان شاد ئەکەن، هەڵئەپەڕن
سواری بڕوای، قسەکانم، لەناو مەیدانی خەباتا
ڕێی دەربازبوون، لەناپاکان، لەدوژمنانی گەل ئەگرن.

پەراوێز edit