شاعیر: شێرکۆ بێکەس کتێب: تریفەی ھەڵبەست سەرناو: شیعرەکانم پەپوولەی، هەستی ناسکی، باڵ نەخشینی شیعرەکانم لەسەر لێوی، هیوای گەشی، ئەم ژینە ئەنیشێتەوە دەزووی تیشکی، وردی پەنجەی، ئەفسووناویی بیرەکانم تریفەی مانگ، لەژێر هەوری، گوومانا ئەبینێتەوە. *** کیژی سۆزی، وشەکانم، لەناو چیمەنی ئاواتا بەدەم بەستەی ئاهەنگەوە، گیان شاد ئەکەن، هەڵئەپەڕن سواری بڕوای، قسەکانم، لەناو مەیدانی خەباتا ڕێی دەربازبوون، لەناپاکان، لەدوژمنانی گەل ئەگرن. ++++++++++++++++++++++