لە ئێستەدا
دەم و چاوی نیشتمان
لە دەم و چاوی پەنجەرەیەکی چڵکن ئەچێ
کە بەردەوام داخرابێ و
گرژ و مۆن و ساڵێ جارێک پێنەکەنێ!
ئەم کاتەت باش
منیژ ناوم گوڵی دار هەرمێیە
بەڵام وەک ئەبینن ڕەشیان کردووم
ئەم نیشتمانە ڕقی لە ڕەنگی سپییە
هەر لەدوای گەشانەوەم
دووکەڵێکیان هێنا و بە زۆر کردیان بە هاوسەرم.
دوێنیش تەیرێکی ناو مەملەکەتی بەفر
تەیرە کچێ
هات و لە سەرم نیشتەوە
پێم وت بڕۆ و لە چاو ون بە
هەتاکوو نەیان بینیوی
ئەگینا ئەتدەن بە ڕەژوو
من گەنجێتیم لەسەر جادەی سەهۆڵەکە
هەموو ڕۆژێ تەنها دوو چاوی ئەبڵەقی
ناو بۆشایی و سەر شەقامی بێهوودەیین
لە دوورەوە ئەڕوانن و دەستیان نییە
من گەنجێتیم هەتا ئێستە
کچێکی بۆن نەکردووە
دەستی بە تریفەی مەمک و
بەر خەرمانەی شان و مل و
بەر لەنجە و لاری باڵایەک نەکەوتووە
من گەنجێتیم کەوتووتەوە ناو
شارەکانی (حەرام)ەوە و
جەڵدە... جەڵدە
کفریان لە ناویا چاندووە
ئەوە کچە؟ !
یاخود خەونە؟ !
بە بەردەمما دێت و ئەچێ؟ !
ئەوە لەنجە و لاری مێیە؟
یاخود کەروێشکەی سەرابی دوورە دەشتێ؟ !
ئەوە مەمکە؟ !
یاخود وەهمێکی ناسکی ناو خەیاڵە وا لەرەی دێ؟ !
ئەم کاتەت باش!
من ناوم کۆترە شینکەیەو کچم
ماڵەکەم وا لەو گەڕەکی منارەیە.
من لە پەڕوباڵی خۆم و لە دەنووکم و
لە ماڵەکەم و گەڕەک و
لە هەموو شتێ بێزارم!
من گمەگمی حەرامی ناو ئاین و نیشتمانم.
من بۆم نییە دوور لەم منارەیە بفڕم!
من بۆم نییە دوور لە دەنگی منارەکە
گوێ لە دەنگێکی تر بگرم!
یان سەمایەک لەگەڵ بەفرو 'با'دا بکەم.
یاخود دەستی کوڕی خەون و خۆزگەم بگرم!
من ناتوانم قژی خۆم بۆ جادەکان و
بۆ مۆسیقاو بۆ کۆترە شینکە نێرەکان
هەرگیز دەرخەم!
من مێینەی ناو بەهاری قەدەغەم و
شەوو ڕۆژیش
لەژێر چاودێری
دووربینی منارەدام.
باڵەکانم بۆیان نییە بە دوو پەنجەیش
تەوقە لەگەڵ باڵە نێرەکاندا بکەن!
من چارەنووسی حەرامم وەکو جەستەم.
گوڵێک حەرام.
ئاوێک حەرام.
گۆرانییەکی حەرام و
شەرابی ناو
قەسیدەیەکی حەرامم.
ئەی کۆترە شینکە نێرەکەی سەر شەقامی سەهۆڵەکە
وا گریمان داواشم کەی
وا ڕازیش بووی بە پێی ڕێنومایی
بەردەکانی شەریعەت و داری حەددیش تۆ من بێنی..!
بەڵام ئەی کۆترە شینکە نێرەکەی
سەر شەقامی سەهۆڵەکە
ئەوسایش من هەر بۆ تۆ نابم!
تۆ چیت هەیە؟ !
تۆ هەر هەوا و خۆڵت هەیە
تۆ هەر زیوی مانگەشەو و
تۆ هەر زێڕی هەندێ پەیڤ و
مشتێ مرواری ناو شیعر و
خانوویەکی خەونت هەیە!
بەڵام منارەکەی باوکم
زێڕ و زیوی هەڵواسراوی
ئەودیو جامخانە گەورەکەی
زەڕنگەری ڕاستەقینە و پارەپووڵی زیندووی ئەوێ!
تۆ چیت هەیە؟
جگە لە خۆت و دایکت و خوشکەکانت
کە لە بازاڕی خودادا
بە هەموویان
خوتبەیەکی جومعە ناکەن!
سڵاوێکی دوورو درێژ!
من ناوم )پرچ(ە
نیشتمانم سەری ژنێکە.
لە سێ لاوە گەمارۆ دراوم
بە حیجاب!
چەندین ساڵە زیندانیم
نە هەتاو ئەتوانێ
سەردانم بکاو
نە )با( و
نە ئەهێڵێ بچمە دەرێ و
ڕێگەش نادا
بە هیچ شیعرێ یان ئاوازێ
کە بێنە لام.
وەلێ ئیتر
من بە نەهێنی
لەگەڵ پەنجەکاندا ڕێکەوتووم
ئەمشەو زیندانەکە ئەبڕین
ئازاد ئەبم
لە دواییشدا
حیجابەکەیش ئەدەینە دەست
چەخماخەیەک
دەم و چاوی نیشتمان
لە دەم و چاوی پەنجەرەیەکی چڵکن ئەچێ
کە بەردەوام داخرابێ و
گرژ و مۆن و ساڵێ جارێک پێنەکەنێ!
ئەم کاتەت باش
منیژ ناوم گوڵی دار هەرمێیە
بەڵام وەک ئەبینن ڕەشیان کردووم
ئەم نیشتمانە ڕقی لە ڕەنگی سپییە
هەر لەدوای گەشانەوەم
دووکەڵێکیان هێنا و بە زۆر کردیان بە هاوسەرم.
دوێنیش تەیرێکی ناو مەملەکەتی بەفر
تەیرە کچێ
هات و لە سەرم نیشتەوە
پێم وت بڕۆ و لە چاو ون بە
هەتاکوو نەیان بینیوی
ئەگینا ئەتدەن بە ڕەژوو
من گەنجێتیم لەسەر جادەی سەهۆڵەکە
هەموو ڕۆژێ تەنها دوو چاوی ئەبڵەقی
ناو بۆشایی و سەر شەقامی بێهوودەیین
لە دوورەوە ئەڕوانن و دەستیان نییە
من گەنجێتیم هەتا ئێستە
کچێکی بۆن نەکردووە
دەستی بە تریفەی مەمک و
بەر خەرمانەی شان و مل و
بەر لەنجە و لاری باڵایەک نەکەوتووە
من گەنجێتیم کەوتووتەوە ناو
شارەکانی (حەرام)ەوە و
جەڵدە... جەڵدە
کفریان لە ناویا چاندووە
ئەوە کچە؟ !
یاخود خەونە؟ !
بە بەردەمما دێت و ئەچێ؟ !
ئەوە لەنجە و لاری مێیە؟
یاخود کەروێشکەی سەرابی دوورە دەشتێ؟ !
ئەوە مەمکە؟ !
یاخود وەهمێکی ناسکی ناو خەیاڵە وا لەرەی دێ؟ !
ئەم کاتەت باش!
من ناوم کۆترە شینکەیەو کچم
ماڵەکەم وا لەو گەڕەکی منارەیە.
من لە پەڕوباڵی خۆم و لە دەنووکم و
لە ماڵەکەم و گەڕەک و
لە هەموو شتێ بێزارم!
من گمەگمی حەرامی ناو ئاین و نیشتمانم.
من بۆم نییە دوور لەم منارەیە بفڕم!
من بۆم نییە دوور لە دەنگی منارەکە
گوێ لە دەنگێکی تر بگرم!
یان سەمایەک لەگەڵ بەفرو 'با'دا بکەم.
یاخود دەستی کوڕی خەون و خۆزگەم بگرم!
من ناتوانم قژی خۆم بۆ جادەکان و
بۆ مۆسیقاو بۆ کۆترە شینکە نێرەکان
هەرگیز دەرخەم!
من مێینەی ناو بەهاری قەدەغەم و
شەوو ڕۆژیش
لەژێر چاودێری
دووربینی منارەدام.
باڵەکانم بۆیان نییە بە دوو پەنجەیش
تەوقە لەگەڵ باڵە نێرەکاندا بکەن!
من چارەنووسی حەرامم وەکو جەستەم.
گوڵێک حەرام.
ئاوێک حەرام.
گۆرانییەکی حەرام و
شەرابی ناو
قەسیدەیەکی حەرامم.
ئەی کۆترە شینکە نێرەکەی سەر شەقامی سەهۆڵەکە
وا گریمان داواشم کەی
وا ڕازیش بووی بە پێی ڕێنومایی
بەردەکانی شەریعەت و داری حەددیش تۆ من بێنی..!
بەڵام ئەی کۆترە شینکە نێرەکەی
سەر شەقامی سەهۆڵەکە
ئەوسایش من هەر بۆ تۆ نابم!
تۆ چیت هەیە؟ !
تۆ هەر هەوا و خۆڵت هەیە
تۆ هەر زیوی مانگەشەو و
تۆ هەر زێڕی هەندێ پەیڤ و
مشتێ مرواری ناو شیعر و
خانوویەکی خەونت هەیە!
بەڵام منارەکەی باوکم
زێڕ و زیوی هەڵواسراوی
ئەودیو جامخانە گەورەکەی
زەڕنگەری ڕاستەقینە و پارەپووڵی زیندووی ئەوێ!
تۆ چیت هەیە؟
جگە لە خۆت و دایکت و خوشکەکانت
کە لە بازاڕی خودادا
بە هەموویان
خوتبەیەکی جومعە ناکەن!
سڵاوێکی دوورو درێژ!
من ناوم )پرچ(ە
نیشتمانم سەری ژنێکە.
لە سێ لاوە گەمارۆ دراوم
بە حیجاب!
چەندین ساڵە زیندانیم
نە هەتاو ئەتوانێ
سەردانم بکاو
نە )با( و
نە ئەهێڵێ بچمە دەرێ و
ڕێگەش نادا
بە هیچ شیعرێ یان ئاوازێ
کە بێنە لام.
وەلێ ئیتر
من بە نەهێنی
لەگەڵ پەنجەکاندا ڕێکەوتووم
ئەمشەو زیندانەکە ئەبڕین
ئازاد ئەبم
لە دواییشدا
حیجابەکەیش ئەدەینە دەست
چەخماخەیەک