خەم مەخۆ منت هەم
من ئیستە لێرە هەمیشە لە پرسە دام
پرسەی گوڵەگەنم
پرسەی ئاو
پرسەی دارستان
وەلێ هەمووجارێکیش
هەتاوێکی ڕاسپاردە لە لای ئایندەوە دێت و دەس ئەکاتە ملم و دڵنەواییم ئەکات و پێم ئەڵێ خەم مەخۆ هەروا تا هەوا تاریک بوو لێوبەبار نابی
خەم مەخۆ منت هەم
لە ماڵەوە ڕۆژێ سفرەکەمان وتی:
'لە نێو ئێمەشا بەختەکان لە یەکتر جیان!
تیامانایە و گەلێ زۆرن ئەو سفرانەی
هەتیوبار و بێوەژنن و تەنها جارێک
'سەری خۆیان' نەدیوە پڕ بێ لە قاپی سک بەختەوەر! '
بیرم نایە نانێکی من لە دڵەوە پێکەنی بێ و کەوچکێکم وتبێتی:
'وا تێرم خوارد! '
لەسەر جادەی سەهۆڵەکە ڕاوەستاوم
سەرنج لە سی-دییەکە ئەیەم
لەسەر بەرگەکەی نیشتیمان خۆی ئەبینم
لە بەردەم شاخێکی بەرزا ڕاوەستاوە
وەکوو شەپقە هەورێکی کردووەتە سەری و
پێئەکەنێ و بە دوو پەنجەیش نیشانەی (V) درووست ئەکا و
بە فیزەوە نیشانی خوا و خەڵکی ئەدا
ئەی نیشتمانی یەک ڕەنگ و
ئەی نیشتمانی یەک دەنگ و
جێگیر لەناو ڕەش و سپی و
گرژ و مۆنیش
لە ئاوێکی ڕاوەستاودا!
ئەم سروودە وەکوو پارەی قەڵب ناچێ!
هیچ کەسێک و هیچ دووکان و هیچ بازارێ و
هیچ عەقڵێک و
هیچ گوێچکەیەکی بێزاری
ئەم سەردەمە لێم وەرناگرێ!
ئەم سروودە
هەر بۆنی قەڵای دمدم و ئەسپەکانی دوانزە سوارە و
بۆنی کەوای پاسا کۆرە و بۆنی تۆپەکەی
وەستا ڕەجەب و بۆنی کەڕووی سەدەکانی
ناوەڕاست و بۆنی قلیانی باپیر و
بۆنی ئەشکەوتەکەی هەزار مێردی لێدێ!
من ئەزانم ئەم سیدییە هیچ هەتاوێکی سبەینێ
خۆشی ناوێ!
(هەرگیز... هەرگیز
ناو سکی کاکی بە کاکی و خاڵی و بەتاڵ
وشەی سروود و بانگەشەی
تیا شین نابێ!
سروود نە جێگەی قەمسەڵە و
شیعر نە جێگەی بەتانی و ئاگردانێ
ناگرنەوە.
وتار ناکرێ بە ڕاخەر و
مانشێتی هیچ ڕۆژنامەیەک
ناکرێ بە پاڵتۆ و ملپێچ و
کام خوتبەی گەرم و گوڕ هەیە
ئاگرێ بۆ پەنجەی تەزیوی
منداڵێکی ناو بەفرانبار ناکاتەوە! )
من ئەم سروودە چی لێ بکەم؟ !
نە ئەتوانم بیدەم بە قاتێکی لەنگە؟
نە ئەتوانم بیدەم بە جووتێ پێڵاوی تازە؟ !
لەباتی کرێی یەک ڕۆژیش
خاوەن ماڵیش لێم وەرناگرێ!
ئەم قسانە
نە ئەتوانم وردی کەمەوە بۆ پاس و
نە شەربەتێکی مێوژی پێ ئەکڕدرێ و
نە سەلکێ سابوونی ڕەقی بۆ دایکم و
نە بە دەم ڕێوە خواردنی
سەندویچ و
هامبۆرگەرێ؟ !
گەر وایش نەبێ
ئەم سروودە زۆر پیر بووە
پیر پیر پیر
چقەی مێژووی دەرکردووە و
ڕۆحی گەنجم لەو ناگات و
لەم لەشەدا
یەک دەماری خۆشەویستیی نابزوێنێ!
من گەنجێتیم لەسەر جادەی سەهۆڵەکە
بەم هاوینە
قاڵبێکە لە سەهۆڵی چاوەڕوانی و
دڵۆپ دڵۆپ ئەتوێتەوە.
من گەنجێتیم لەسەر جادەی سەهۆڵەکە
وەکوو پشیلەی بۆنکەری
بەردەم دەرگای ڕستۆرانت و
من ئیستە لێرە هەمیشە لە پرسە دام
پرسەی گوڵەگەنم
پرسەی ئاو
پرسەی دارستان
وەلێ هەمووجارێکیش
هەتاوێکی ڕاسپاردە لە لای ئایندەوە دێت و دەس ئەکاتە ملم و دڵنەواییم ئەکات و پێم ئەڵێ خەم مەخۆ هەروا تا هەوا تاریک بوو لێوبەبار نابی
خەم مەخۆ منت هەم
لە ماڵەوە ڕۆژێ سفرەکەمان وتی:
'لە نێو ئێمەشا بەختەکان لە یەکتر جیان!
تیامانایە و گەلێ زۆرن ئەو سفرانەی
هەتیوبار و بێوەژنن و تەنها جارێک
'سەری خۆیان' نەدیوە پڕ بێ لە قاپی سک بەختەوەر! '
بیرم نایە نانێکی من لە دڵەوە پێکەنی بێ و کەوچکێکم وتبێتی:
'وا تێرم خوارد! '
لەسەر جادەی سەهۆڵەکە ڕاوەستاوم
سەرنج لە سی-دییەکە ئەیەم
لەسەر بەرگەکەی نیشتیمان خۆی ئەبینم
لە بەردەم شاخێکی بەرزا ڕاوەستاوە
وەکوو شەپقە هەورێکی کردووەتە سەری و
پێئەکەنێ و بە دوو پەنجەیش نیشانەی (V) درووست ئەکا و
بە فیزەوە نیشانی خوا و خەڵکی ئەدا
ئەی نیشتمانی یەک ڕەنگ و
ئەی نیشتمانی یەک دەنگ و
جێگیر لەناو ڕەش و سپی و
گرژ و مۆنیش
لە ئاوێکی ڕاوەستاودا!
ئەم سروودە وەکوو پارەی قەڵب ناچێ!
هیچ کەسێک و هیچ دووکان و هیچ بازارێ و
هیچ عەقڵێک و
هیچ گوێچکەیەکی بێزاری
ئەم سەردەمە لێم وەرناگرێ!
ئەم سروودە
هەر بۆنی قەڵای دمدم و ئەسپەکانی دوانزە سوارە و
بۆنی کەوای پاسا کۆرە و بۆنی تۆپەکەی
وەستا ڕەجەب و بۆنی کەڕووی سەدەکانی
ناوەڕاست و بۆنی قلیانی باپیر و
بۆنی ئەشکەوتەکەی هەزار مێردی لێدێ!
من ئەزانم ئەم سیدییە هیچ هەتاوێکی سبەینێ
خۆشی ناوێ!
(هەرگیز... هەرگیز
ناو سکی کاکی بە کاکی و خاڵی و بەتاڵ
وشەی سروود و بانگەشەی
تیا شین نابێ!
سروود نە جێگەی قەمسەڵە و
شیعر نە جێگەی بەتانی و ئاگردانێ
ناگرنەوە.
وتار ناکرێ بە ڕاخەر و
مانشێتی هیچ ڕۆژنامەیەک
ناکرێ بە پاڵتۆ و ملپێچ و
کام خوتبەی گەرم و گوڕ هەیە
ئاگرێ بۆ پەنجەی تەزیوی
منداڵێکی ناو بەفرانبار ناکاتەوە! )
من ئەم سروودە چی لێ بکەم؟ !
نە ئەتوانم بیدەم بە قاتێکی لەنگە؟
نە ئەتوانم بیدەم بە جووتێ پێڵاوی تازە؟ !
لەباتی کرێی یەک ڕۆژیش
خاوەن ماڵیش لێم وەرناگرێ!
ئەم قسانە
نە ئەتوانم وردی کەمەوە بۆ پاس و
نە شەربەتێکی مێوژی پێ ئەکڕدرێ و
نە سەلکێ سابوونی ڕەقی بۆ دایکم و
نە بە دەم ڕێوە خواردنی
سەندویچ و
هامبۆرگەرێ؟ !
گەر وایش نەبێ
ئەم سروودە زۆر پیر بووە
پیر پیر پیر
چقەی مێژووی دەرکردووە و
ڕۆحی گەنجم لەو ناگات و
لەم لەشەدا
یەک دەماری خۆشەویستیی نابزوێنێ!
من گەنجێتیم لەسەر جادەی سەهۆڵەکە
بەم هاوینە
قاڵبێکە لە سەهۆڵی چاوەڕوانی و
دڵۆپ دڵۆپ ئەتوێتەوە.
من گەنجێتیم لەسەر جادەی سەهۆڵەکە
وەکوو پشیلەی بۆنکەری
بەردەم دەرگای ڕستۆرانت و