باخچە وتی شەقام وتی بازاڕ وتی
قەڵەم و دەفتەر و چاوگە و لێرەوار و
تەیر و تواڵ و ئاژەڵ و ئەو هەموو پرتکە*؟؟؟ گیا و گەڵا و
مێروولە و قەلەباچکە ڕەشپۆش و
کەروێشکی هەتیو و
ئەو هەموو وشە غەمگین و
ئەو هەموو پایز بێوەژنانە
بە دەم زریکە و قیژەوە هاواریان کرد
بەڵام ئەم نیشتیمان پیرۆزە هەر گوێی نەگرت
هاوار خۆی وتی ئەوە چەن ساڵە
لە نووزەی مناڵیمەوە
هەتا ئێستا دەمم ناوە بە گوێچکە پاڕ و پۆڕەکانی ئەم نیشتیمانە سەرزلەوە
ئەوە چەن ساڵە ئەم هەموو گەڵاڕێزانە و ئەم هەموو دەست و پەنجەڕێزانە و ئەم هەموو نیگاڕێزانە یەک لە دوای یەک ڕەوانەی ناو گوێچکەکانی ئەو ئەکەم
هەموویان ئەڕۆن و
بەڵام کەسیان ناگەڕێنەوە
نازانم لەو گوێچکانە چییان بەسەر دێ
کێ ئەبینن! ؟
ئەگەنە کوێ! ؟
نازانم
لەسەر جادەی سەهۆڵەکە ڕاوەستاوم
سی-دییە تازەکەی نیشتیمان بە دەسمەوە و
'با'یەک بە چرپە پێم ئەڵێ
کە نیشتیمان ئیشی پێت نەبوو خۆی دێ بۆ لات
هەر ئەو کاتەیش زەردەخەنە ئەیگرێت و دێتە پێش و ماچت ئەکا
وەختێ کە ئیشی پێت نەما
ئەگەر خوداش لە بەینا بێ و تکاکار بێ
نایێ بۆ لات
تۆ نیشتیمان ئەم سروودە چی لێ بکەم
ئەگەر هێناوتە بۆ ئەوەی وەک هەمووجار
لە جێگەی نان قسەی سەوز و سوورم باتێ
بیبەرەوە
با شاخ و داخ گوێی لێ بگرێ
ئەگەر هێناوتە بۆ ئەوەی لە باتیی ماڵ
لە بری کار، لە جێی ژن
بەڵێنی بێ قاچم باتێ
بیبەرەوە با کورسییەکانی پارلەمان گوێی لێ بگرن
مەرحەبا گیانە مەرحەبا!
من ناوم کورسییە
کەس نەیزانێ من ئەیزانم
ئەم هەموو چەقۆی غەدرانە
ئەم هەموو جۆگەی خوێنانە
ئەم هەموو ماسکی دزییانە
ئەم هەموو ڕەژووی ڕقانە
لەسەر منە!
لەسەر دانیشتنی سەر من ئەکرێن!
بەڵام ناڵێن کەسیان ناڵێن لەسەر منە!
هەموو ئەڵێن لەبەر چاو و باڵای جوانی ئازادییە!
لەسەر شیری ساوایانە
لەبەر ئاوە
لەسەر نانە
لەسەر گوڵە و لەبەر هێلانەی چۆلەکە و
لەسەر شاڵاوی ناوەختی گەلەگورگی دەور و بەرە
بەڵام ناڵێن کەسیان ناڵێن
لەسەر منە و لەبەر منە!
کەلاوەی قوتابخانەیێک
هاواری کرد:
چەندین وەرزە نانی بەڵێن بە هەنگوینی خەیاڵەوە ئەخۆین
چەندین ساڵە دروشم و شیعر و بانگەشە و پەیڕەوی ناوخۆ و بەرنامە و سروودی تازە و کۆن ئەخۆین!
شەقامێکی ماندوویش وتی:
'بە دەنگی پێی ڕێبوارانا سکی خاڵی و سکی تێری ئەم زەمانە لە یەکتر جوێ ئەکەمەوە
دەنگی قاچی سکی خاڵی بە حاڵ ئەگاتە گوێچکەم و دەنگی قاچی سکی تێریش هێندە قورسن ئەملەرزێنن! '
تەنەکەی بەردەمی دەرگای ماڵە قوڕێ وتی
شەوێک تەنها بە یەک پژمینی خوا
ئیتر من چووم بە ئاسمانا و نەهاتمەوە و لەو شەوەوە
هەتا ئێستا من بە دەوری سەرزەمینا ئەخولێمەوە!
بەرمیلی بەردەمی دەرگای تەلارەماڵێکیش وتی:
هەر بە تەنها پاشماوەکەم هێندە قورسە
بە گەڕەکێکی برسێتی هەڵناگیرێ!
برسێتیت باش!
من ناوم 'نان'ە
لەو شوێنەی زۆرم پێدەکەنم و
لەو شوێنەی کەمم ئەگریم
من و هەوا و ئاو و ئازادی و جوانی
کۆمەڵێ خوشک و براین
هەموومان لە یەک دایک و باوکین
باوکمان خاکە و سەرزەمینە و
و دایکمان ژیان
من ئێستا لە زۆر شوێنی ئەم سەرزەمینەدا بێکەسم و بە کوڵ ئەگریم
بەڵام هەموو جارێک 'با'یێکی گەنج لای ئازادییەوە دێت و
دەست ئەکاتە ملم و ماچم ئەکات و پێم ئەڵێ
خەم مەخۆ هەروا تەنیا نابیت