ئاڵەکۆک

شێرکۆ بێکەس add_a_photo
شێرکۆ بێکەس ئێستا کچێک نیشتمانمە
٣٥. شەرەفی تاوان و چەک و
شەرەفی تاوان و چەک و
جبەخانەی ئەو جەنگە بوو)
من لە وڵاتی بێ وڵاتدا لەدایک بووم
لە دووکەڵدا چاوم پشکووت
لە دەست ڕێژدا گوێچکەکانم کرانەوە
بە دەم زریکەوە پێم گرت
هەرزەکاریم وەک ئاوی ترساو ئەرۆیشت و
وەک گوڵێکی نادڵنیا شەوان ئەنووست.
ئەوەی یەکەمجار بەیانیان ئەیوت: ڕۆژباش
برسێتیی بوو
ئەوەی یەکەم جار شەوانیش ئەیوت شەوباش
ترس و بیم بوو!
ئەو ساڵانە لە دەفتەرە بچکۆلەکەی مندا
ژیان بریتی بوو لە )با(یەکی تەپ و تۆزاوی و
لە خەوبینینی خۆڵاوی و لە پەنگ خواردنەوەی
تەنیایی لە یەک ژوورداو. لە دەرەوەیش
لە جەنگی نێوان مەچەک و پەنجەکانی شاخەکاندا
مێژوومان دارەمەیتێکی خوێناوی ئەبەدی بوو.
هەر لەو گەڕەکەی ئێمەدا پەنجەرە پەنجەرەی
ئەکوشت. درەخت درەختی ڕاوئەنا. گەڕەک
ئەبوو بە سیخوڕو هەنگاوی ڕێبواری ئەژمارد.
ڕەنگ ڕاپۆرتی لە ڕەنگ ئەدا. گوڵدانەکان
یەکترییان وێران ئەکرد. من نیشتمانی پیرۆزم
وەها بینی و وەها ناسی. لە دەفتەرە
بچکۆلەکەی مندا. ناوی حزب و دووکەڵ و چەتەو
ڕەنگی مردن و قوربانیی تێکەڵ بووبوون.
لە یەک جوێ نەئەکرانەوە. دوو سێ جاریش
خودا بۆ خۆی کەوتە بەینی ئەو تەورە
دەم تیژانەوەو بەڵام دوایی لەو سەرەوە
ئەویش بە دەستی بەتاڵ و نائومێدی گەڕایەوە.
لەو دەمەدا کە نیشتمان هێشتا جوان بوو.
ئەو بەردەی لەسەر ئازادیی کانیاوێ
دەستی چەپی خۆی دانابوو. ئەمجارەیان کە هاتەوە،
بە دەستی ڕاست دزی لە گۆمەکان ئەکرد.

ئەو دارگوێزە جەنگاوەرەی لەناو دەربەندێکی
تەنگدا،
شوێن مردن کەوت و ملی گرت، کێ نەیبینی
کە وەختێکیش گەڕایەوە لە بەردەمی بانکەکاندا
بە هەزار پەل خۆی بائەداو سەمای ئەکرد! ئەو
پڵنگەی کە یەکەم ڕۆژ خۆیکرد بە ناو مەرگە
سوورەکەی ئێرەدا. لە کراسێکی خەت خەتی ڕەش و سپی
بەری خۆی و لە جووتێ پێڵاوی لاستیک بەولاوەتر،
هیچی نەبوو، ئەوا ئەمڕۆیش پێڵاوی لاستیک
زێڕینەو ئەوا ئیستەیش ڕووبار ئەکڕێ و
شاخ ئەفرۆشێ و ئەیەوێ دەریاچە قووتداو
تەماعی کردۆتە مانگ و داوا ئەکا بۆی دابەزێ! '
ئەم کاتەت باش!
من ناوم 'ڕیشۆڵە'یە
لە دەمێکەوە لەو شاخ و داخانە
تەتەری هەڵۆو بازە نێرەکان و
نامەبەری نێوان شەقامەکانی شارو
کێوەکان بووم. ئەوەندە هاتم و
چووم. هەتا باڵەکانم سواو کەسیرە بووم.
وا ئیستەیش گەڕاومەتەوە شارو
نە هەڵۆی پیرو نە هەڵۆی گەنج و کەس هیچ کەس
منیان هەر لەبیر نەماوە
کەس هیچ کەس
تەماشاکە! چش لە باڵم
بەڵام وا خەریکە ڕسوا ڕسوا
لەم سەقفی ناو گەراجەدا
لە برساندا بۆ خۆم بمرم!
لەسەر جادەی سەهۆڵەکە ڕاوەستاوم.
ئەو ئەلبوومەی ئەوسا ئێوە دیوتانە. من نەمدیوە.
من ناتوانم باوکێکم خۆشبوێ. تاقە یەک
زەردەخەنەی
بۆ نەگرتبم. بە منداڵیش یەک نوقڵی نەخستبێتە
گیرفانمەوە. یەک جار لەگەڵ خۆیدا نەیگێڕابم.
سواری
چەرک و فەلەقێکی نەکردبم. میزەڵڵانێکی بۆ
نەکڕیبم.
شەو بەر لە نووستن حیکایەتێکی بێ کەڵبەی بۆ
نەکردبم. من
ناتوانم مێژوویەکم خۆشبوێ هەر بۆنی بۆ کڕووزی
پرچ و
جەستەی ژنی لێبێ. ناتوانم ئاوێنەیەکم خۆشبوێ
بچمە بەری کە شەوو ڕۆژ ئەلبوومەکانی خوێن و
تۆڵەم
نیشانبدات. ناتوانم باوکێکم خۆشبوێ لە پێناوی
ڕابوردوودا
بژی و بمرێ. من ناتوانم نا. ناتوانم!
من ئیستا نیشتمانی خۆم دۆزیوەتەوە
نیشتمانی تازەی من کچێکە لە نیشتمانە پیرو
عەبوسەکەی
ئێوە ناچێت. بۆ ئاو ئەڵێن ڕوونترین ئاو
لە چاوەکانی ئەودایە. بۆ درەخت و بۆ گیاو گوڵ و
زنویر ئەڵێن هەمووی لە جەستەو لە باڵاو لە شان و
مل و گەردن و نێوان مەمانی ئەودایە. من ئیتر
نامەوێ
لەو نیشتمانە بێ خەونەی ئێوەدا بژیم. من ئەمەوێ
بچمە ناو گەردوونی ڕەنگاڵەیی ئەو کچەوە. ئەو
سیحرەوە،
لەوێدا خەو ببینم. لەناو ئەودا شیعر بنووسم.
لەناو
ئەودا بخوێنمەوەو هەر لەناو ئەویشدا پیاسە بە
کەنارەکانی
دڵنیاییدا بکەم. لەودا پاڵ بکەوم و چاو ببڕمە
بارینی بەفرو پەپوولە پێکەوە. دەست لە
خۆشەویستیی بدەم و
بۆنی بکەم. ئەمەوێ بچمە ناو قۆزاخەی ئاشتییەوە
نووسین: ئاسۆ پیری

پەراوێز edit