ئاڵەکۆک

شێرکۆ بێکەس add_a_photo
شێرکۆ بێکەس ئێستا کچێک نیشتمانمە
٣٤. لەسەر جادەی سەهۆڵەکە ڕاوەستاوم
لەسەر جادەی سەهۆڵەکە ڕاوەستاوم
من ژمارەی تەلەفۆنی نیشتمانم
لە دۆستێکی نزیکی خۆی وەرگرت
وتم بزانم چی ئەکات؟
دەم و چاوی نەگۆڕاوە
قسەکانی نەگۆڕاوە
لەو وەختەوە من نەمدیوە
سەری هەر سەری جارانە
ژمارەکەی ڕێزێ سفری دوور و درێژی نەگریس و بێزارکەر بوون
چەند جار، چەند جار
ئەو هەموو سفرانەم لێدا
بۆ جارێکیش نیشتمان خۆی هەڵینەگرت
یەک دووجارێ گردە گڕوێیەکی سکرتێری دەنگ ناخۆشی لەخۆبایی و تووڕە و تڕوێ
ئەهاتە سەر خەت و ئەیوت:
ئێستا نیشتمان ماندووە و
ئەوەندەیش نابێ نووستووە و
یا خود ئەیوت:
نیشتمان چووە بۆ سەفەر
بەو زووانەش ناگەڕێتەوە
جارێکی تریش پێی وتم:
نیشتمان تۆزێ نەخۆشە و
قوڕگی دێشێ و پاڵکەوتووە و
دوکتۆر وتوێتی
نابێ زۆر قسە بکا
من لە دڵی خۆمدا وتم
یاخوا ئەو دەنگە دەرنەیە و
بەڵکوو ڕێژەی درۆ کردن
بم مێژووە هەڵەوەڕەدا
کم بێتەوە!
ئا بەو جۆرە
ئێستە و ئەوسایش من نەمتوان
بۆ چرکەیەک، بۆ خولەکێک
قسە لەگەڵ ئەو نیشتمانە پیرۆزەی
باوکما بکەم!
لە ئیستەدا من و نیشتمان لە یەکتری دابڕاوین
لە یەکتری جوێ بووینەتەوە. وەک دابڕانی
دەربەندێ
لە چیایەک. وەک جیابوونەوەی نێوانی شاخ و داخێ
بە خەرەندی. لە ئیستادا من و نیشتمان تەواو
تەواو
لە یەکتری دابڕاوین. لە ڕۆحەوە دابڕاوین. لە
لەشەوە
دوو کەرت بووین و بە یەکتری ناگەینەوە. بووین بە
دوو
لای پردێکی ناوقەد داڕووخاو. من کەوتوومەتە
ناو دۆڵی بیرچوونەوەی ڕۆژژمێرێکی ئەوەوەو ئەویش
بەو ئاسمانەوە تەکەی دێ و هەر خۆی لەگەڵ خۆیدا
ئەدوێ!
باخێکی ڕاپەڕین وتی:
ئەو نیشتمانەیان گوزەشت
کە ڕۆژ نەبوو یەکتریمان تیا نەدیایە.
کە ڕۆژ نەبوو من ماچێکم نەکردایە
کە ڕۆژ نەبوو بەیانیان زوو
چەپکێ گوڵم بۆ سەر مێزە بێگەردەکەی نەبردایە.
خونچەیەکی زیقاوڵە ئەویش وتی:
ئەو نیشتمانەیان گوزەشت
وەکو ئەڵێن. ئەگەر ڕۆژێ
کانییەکی خۆی نەدیایە
ئەبوو بە باخی تەم گرتوو
ئەبوو بە دەشتی بێتاقەت.
ئەو نیشتمانەیان گوزەشت
-من نەمدیبوو- وەکو ئەڵێن:
کە هێشتا فێری درۆو دەلەسەو
قاچاغچێتی سەر سنوورەکان نەببوو
فێری بەرتیل وەرگرتن و گۆڕینەوەی
خوێن بە چەک و فێری چنینی دێوجامەی
دیبلۆماسی و سەمای ورچ و مەیمون ئاسای
ناو کۆنگرەکان نەبووبوو.
ساڕستەیەکی کۆنیشم
هاتە قسە و خۆی تەواو کرد:
ئەو نیشتمانەیان گوزەشت
گوزەشت وەکوو تێپەڕینی خەونی شینی ئەستێرەیەک
لە ئاسۆیەکی سپیدا
گوزەشت... گوزەشت
دوای (ئەو) ئیتر نیشتمانێ لەدایک بوو
هەموو ڕۆژێ نەمانبینی
تۆڵە لە دۆزەخی ئەودا
گەورە و گەورە و گەورە ئەبوو!
چیا چیای ئەخەسان و
(وەلێ ئەوەی نەخسێنرا
ئەسپی دیرۆکی تۆڵە بوو)
ئەم شار ئەو شاری ڕاو ئەنا و
(بەڵام ئەوەی قەت ڕاو نەنرا
کۆشک و تەلار و غەزنە بوو)
جادە جادەی کۆت ئەکرد و
(بەڵام ئەوەی قەت کۆت نەکرا
دیلیی خۆی بوو)
قەڵەم قەڵەمی ئەفڕان و
(وەلێ ئەوەی قەت نەفڕێنڕا
فەرمانەکانی مردن بوو؟ )
وشە وشەی ئەخنکان و
(بەڵام ئەوەی نەخنکێنرا و
سێدارە بوو)
کۆڵان کۆڵانی سەر ئەبڕی و
(بەڵام ئەوەی سەرنەبڕا
شمشێر خۆی بوو)
ئەو ماڵ و ئەو ماڵی ئەتک ئەکرد!
(ئەوەی هەرگیز ئەتکیش نەکرا
نووسین: ئاسۆ پیری

پەراوێز edit