ئاڵەکۆک

شێرکۆ بێکەس add_a_photo
شێرکۆ بێکەس ئێستا کچێک نیشتمانمە
٣٣. لە دواییدا بیانکەمە ناو شووشەی ڕەنگینی
لە دواییدا بیانکەمە ناو شووشەی ڕەنگینی
شیعرێکەوەو شیعرەکەیش
بدەم بەو کچە! ئەو ئێوارەیەیش بووبووم بە
نەورەس زەنگۆڵ
زەنگۆڵ ئاوی زیوینم لێ ئەچۆڕایەوەو باڵەکانم
زەردەی بە ورشەو
پرشەی ئێوارانیان تێدا ئەدرەوشایەوەو دەنگیشم
ئەو ژێی
وردە شەپۆلانەی لەگەڵ خۆیدا هێنابوو بۆ ئاسمان
کە پێڵووی عاشقان
ئاوازژەنی بوون!
تۆ ئەزانی خۆشەویستیت! بوونێکی نوێ و مانایەکی
نوێ و
ڕەنگێکی نوێی بە خۆم و هەموو شتەکان بەخشیوە! نە
ڕۆژەکان.
ڕۆژە، مڕو مۆچەکانی دوێنێن و نە شەوانیش شەوە
نائومێدو
کۆماوە و دەست لەسەر ئەژنۆکانی دوێنێن! من ئیستە
)زمان(
لە دەفتەرما تەیرێکی ماڵییەو هەنگاوەکانم
چۆنیان بوێ ڕێ و
بان و شەقام بەو جۆرە لەگەڵ خۆیاندا ئەبەن و
چاوەکانم چۆنیان
بوێ بەو جۆرە ڕەنگەکان ڕام ئەکەن و دەستەکانیشم

چۆنیان بوێ
هەر بەو جۆرە تیشکەکانی ئایندە ئەگرن! تۆ
ئەزانی خۆشەویستیت!
پەنجەرەیەکە لە پەنجەرەکانی تەماشای خواو
بەسەر دارستانی شیعری مندا ئەڕوانێ!
تۆ ئەزانی ئەم پەخشانەم بەچی و چۆن نووسیوە؟
بە قەڵەمی تیرێژێکی سەری یەزدان. 'با' خەیاڵم
بووەو
ساماڵ کاغەزو، ئەستێرە شووشە مەرەکەبم و،
پەڵەهەورێ مێزەکەم و، گویگریشم دڵۆپەکانی باران!
تۆ ئەزانی؟ !
***
'پێرێ لە کتێبخانەی گشتی کە 'ڕۆزانا'م بینی
بەشێکی زۆری
قسەکانمان سەبارەت بە شیعری تازەو نموونە
جوانەکانیان بوو. ڕۆزانا
وتی: بە ڕاستی من ئەو شیعرانەم بە دڵە کە
ئاهەنگ و ڕیتمێکی
موسیقیان تێدایە... بە تایبەتی شیعری لیریکی...
هەندێ شیعری ڕۆمانسیش
هەن قەت لە بیرم ناچنەوە. نازانم تۆ شاعیری
بەڵام هەوڵت
داوە لەو شیعرە ڕۆمانسیە ئاهەنگدارانە بنووسی؟ !

ئیتر دواتر ئەو
پرسیارەی ڕۆزانا بوو بە مەراق لە دڵما... ئەو
ڕۆژە نەهاتمە دەرەوە
خەیاڵ بردمی دوور دوور بردمی... دیارە خەیاڵێ
کە باڵەکانی
خۆشەویستیی ڕۆزانا خۆی بوون. ئیستە شیعرەکەم
تەواو کردووەو خواخوامە
ڕۆزانا ببینم و بۆی بخوێنمەوە... تۆ بڵێی بە دڵی
بێت'
من ئیستاکە، لە جۆلانەی، تانگۆیەکی سپیدا
دێم و دەچم و، سەرم لەسەر، شانی مانگێ داناوە
لە ئاوڕیا، تاڵەکانی، تریفەی قژ لەسەر ڕووم
پەخشانێکە، دێڕەکانی، بە پەنجەی خوا نوسراوە.
***
بە ئەسپایی، دەستی ئەگرم، وەکو دەستی شەماڵ بێ.
کەمەرێکیش، نەرم و نیان، ئەڵێی کەمەری ئاوە.
لەمسەرەوە، وەختێ ئەمبا، نەورەسی سەر شەپۆلیم
لەو سەرەوەیش، کە دێمەوە، قەترەم بەسەر گەڵاوە.
***
گەمیەی تانگۆ، هەردووکمانی، لە ئامێزدایەو
ئەڕوا
شەپۆل شەپۆل، تا ئەگاتە، کەناری شانۆی گەورە.
لە سەرەوە، بۆ خوارەوە، ئاوێنەبەند، تیشکی زۆر

بوون بە جۆگەی، هەزار ڕەنگ و، ئەڕژێن بە
سەرماندا.
***
پێستی بەفرە، کەچی دەستم، لەسەر پشتی نیوەڕووت
دائەگیرسێ و، گەرم گەرم، وەکو بووبێ بە مۆمدان.
قنج ئەبمەوە، لێوی نزیک، قوتە... بۆ ماچێکی ئاڵ
یەک چرکەی تر، یان نوقم بووم، یان فڕیوم بۆ
ئاسمان.
بەر گەردنی، ئاوێنەیەو، لەگەڵ مندا ئەسووڕێ
جارێک خۆم و، جارێکی تر، هۆنراوەی تیا ئەبینم.
بەرەو خوارتر، لە درزێکدا، تەماشام عاسی ئەبێ
بەر نابێ تا، دوو سێ پەنجەم، کۆترەکان
هەڵئەفڕێنێ.
***
من ئەمشەوم، هێناوەتە، بەربارانی تانگۆوە
بۆیە تەڕە، ڕووناکیم و، وا سەوزیشە مۆسیقا.
ئەجووڵێم و، بە ئاگام و، کەچی لەناو خەویشدا:
بووم بە ئاسۆی، ناو سایەقەو، 'گەلاوێژ' لە
باوەشما.
***
ئەو باڵایە، باڵای تیشکە؟ یاخود باڵای قەسیدە؟
ئەو قۆڵانە، قۆڵی کچن؟ ! یاخود قۆڵی گۆرانیی؟ .
ئەی من ئەمشەو، ئاگر خۆیم؟ ، یاخود هەڵمی سەر

ئاگر؟ .
فڕین خۆیم؟ ، عەشق خۆیم؟ ، یان دڵداری باڵندە؟ .
نووسین: ئاسۆ پیری

پەراوێز edit