کتێبێکی زەمانی پێغەمبەرو
کتێبێکی زەمانی 'کانت' و
کتێبێکی زەمانی 'مارکس'
تەوەری باس
لەسەر دین و عەدالەت بوو
یەکەم کتێب ڕیشنێکی کەڵەگەت بوو
سەعاتەکەی لە بری چەپ
کردبووە دەستی ڕاستیەوە
وەختێ دووا
خوداو پێغەمبەرو هەر چوار خەلیفەکەی خستە سەر
مێز.
هەرچی سورەت و ئایەتە خستیە سەر مێز.
مێزەری والی و ئەمیری خستە سەر مێز.
کڵاوەکەی سەخری جنی خستە سەر مێز.
فێستی قازی و چی مێزەری شەریعەتە
خستیە سەر مێز.
بەڵام ئەوەی کە نەیخستە سەر مێز
سەرە بڕاوەکانی ئاوایی حەمەو
ئەوەی نەیهێنایە سەر مێز
چاوەکانی یەکی شوباتی هەولێرو
دەستی قرتاوی شەنگارو
قاچی پەڕیوی کەرکووک و
لەشی بێ سەری سۆماڵ و
سەری بێ لەشی عێراق و
مانگی جەستەی پارەپارەی
جەزایر بوو!
لەسەر جادەی سەهۆڵەکە ڕاوەستاوم
تەماشاکانم پڕپڕن لە دواڕۆژو
لە ڕۆزاناو لە مانگەشەو!
هەوا سەوزە. ئەو شاخانە بەرزترو
ئاوێنەی شیعر جوانترو بێگەردترو لەشی منیش
بووە بە دەشتی ئاوازو هاژەی بەستە!
شنەبایەک هاوڕێمەو سەرنجەکانم پەروانەو
ئەچمە دەرێ. ئەم کۆڵانە کۆڵانەکەی ئەوسا نییەو
کۆڵانێکە بۆ پیاسەکانی شمشاڵ و
بۆ ماچەکانی قەڵەم و
بۆ جێژوانی قەسیدە!
نازانم بۆ؟ !
بەڵام ئەو وەختەی کە شیعرێ
بۆ یەکەم جار باوەش ئەکات
بە ئاوازێکی تازەداو
گۆنەی تەڕی هەڵئەمژێ
من ڕۆزانام دێتەوە بیر؟ !
نازانم بۆ؟ !
بەڵام ئەو وەختەی فڕینی
جووتە مەلێ
بۆ یەکەم جار لە ئاسۆیەکی تازەدا
مل هەڵئەسوون لە داوێنی پەڵەهەورێ
من خۆم و ڕۆزاناو عەشقی
هەردووکمانم دێتەوە بیر؟ !
من نازانم؟ !
لە شەوی یانزەهەمیشدا خەوم لێنەکەوت، تا ئەم
پەخشانە، بۆ خۆشەویستیی ڕۆزانا، لە باوەشما
نەڕسکاو
باوەشی پیا نەکردم! '
***
تۆ ئەزانی خۆشەویستیت، لەم مەملەکەتی پەرچووەدا
بە دەستە ئەفسووناویەکانی، جێگۆڕکێ بە کات و
شوێنم
ئەکات و لەناو یەکتریدا ئەیانتوێنێتەوەو
سەرلەنوێ
جەستەی من تێک ئەداتەوەو ئینجا ئەیخوڵقێنێتەوە.
ساڵم
ئەباتەوە دواوەو گەڵای وەریوم هەڵئەگرێتەوەو
ئەیباتەوە سەرچڵ و سەرلەنوێ ئەویش سەوز
ئەبێتەوەو
نەرم نەرم جارێکی دی ئەشنێتەوە.
تۆ ئەزانی لەم فڕینە تازەیەدا، ئەوەندە
بەرزەفڕم،
ئەوەندە بەرزبوومەتەوە، خەریکم دەنووک بدەم
لە شووشەی پرشنگی ژوورەکەی خودا!
تۆ ئەزانی لەم زمانی خۆشەویستیەدا.
لەم فەرهەنگە زیوینەدا. نە وشەی 'ڕق'ی تیایەو
نە 'ئاوابوون' و نە 'ماندووبوون' و نە
'وەرین' و نە 'کوژانەوە' و نە 'پیربوون'.
***
تۆ ئەزانی خۆشەویستیت... ئەڵێی تەوژمی بە
لرفەلرف و
کەف چڕێنی ڕووباری نوورێکە کە لە دڵی خواوە، لە
چاوەکانی
خواوە، سەرچاوە ئەگرێ و لەو گەلیی نەهێنی و
وزەی غەیبانەوە دێت و بە دەم هاژەهاژێکی
بەزایەڵەوە
سەربەرەو خوار ئەبیتەوەو ئینجا بە لووزەو
ئەڕژێتە ناو
دڵ و چاوی منەوەو منیش ئەوسا چیم بوێ ئەبم
بەوە؟ !
درەخت، باڵندە، پرشنگ، باران، کلووی
بەفر یان دەنکە تەرزە؟ ! چۆنم بوێ ئەبم بەوە. بە
پەپوولە،
پەلکە گیا، شەونم، گەڵا، یان بە گۆرانی و بە
مۆسیقاو
بە قەسیدە؟ ! چۆنم بوێ ئەبم بەوە؟ ! ئەو بەیانییە
بووبووم
بە هەنگەزەردەیەکی شپرزەو، بەنێو شەبەنگەکانی
هەتاوو سێبەرو سنگ و بەرۆکی
تەلان و باخەکاندا، ئەگەڕام بۆ ئەوەی خۆشترین
بۆن کۆکەمەوەو