بووبووە دووکەڵ
ئەوە بڵێسەی سەر جەستەی ئافرەتێ بوو
کڵپە کڵپە کە ئەینووسی
ڕۆژێکی دی شیعرم بۆ سروشت ئەنووسی
بەڵام وەختێ تەماشام کرد
ئەوە خۆم نەبووم ئەمنووسی
ئەوە شێوازی من نەبوو
ەوە دەست خەتی من نەبوو
لە ڕاستیدا ئەوە بۆ خۆی مانگەشەو بوو، دانەویبوو، لەسەر ئەو گۆمە ئەینووسی
ئەو کەڕەتەیش شیعرم بۆ دڵداری نووسی
ئەڵام وەختێ ورد بوومەوە
ئەوە خۆم نەبووم ئەمنووسی
ئەوە زمانی من نەبوو
ئەوە پەنجە و ئەوە برژانگ و قەڵەمی ڕۆزانا بوو کە ئەینووسی!
'هەندێ لەو شیعرە وردو بچووکانەی کە لە شەوانی
پاسەوانیداو لە عەمباری کتێبەکانداو لەو
دە شەوەدا نووسیمن! '
یەکەم شەو
زەوییەک بووم
سخار... سخار
ڕەش و بەدبەخت
وام دانابوو لە دواییدا
یان کوندەپەپوو بمکڕێ
یان گۆڕستان!
وەلێ ڕۆژێ عەشقی کیژۆڵەیەک هات و
ڕەشی کردەوە بە سپی و
کچیش خۆی کرد بە ڕێژنەو
گوڵی باران!
***
دووەم شەو
کە بانگت کرد شیعر نایەت
با سەد دەرگایش لەبەردەمیا بکەیتەوە
ئەو وەختێ دێ بانگ نەکراوەو
چی دەرگایشە داخراوەو
بەسەر حەساردا بازئەداو
لە درزێکی باریکەوە
دێتە ژوورێ!
***
سێیەم شەو
هەزار ماچی نیشتمانەکەی خۆم کردو
ئەو یەک ماچی نەکردمەوە.
بە زۆر نییە
خۆشەویستیی ئاڵا نییە دروستی کەم
یان تابلۆیەک بیکڕمەوە.
***
چوارەم شەو
ئەو وەختەی کە بووی بە عاشق
عەشق ئەتکا بە شمشاڵ و
ئەتنێ بە لێوی خۆیەوە
ئەوسا ئیتر تۆ دڵۆپی حەسرەتیت و
لە بەردەمی ماشقەدا
وردە وردە ئەتوێیتەوە!
***
بە بێ ئەوەی پێبزانێ
عاشق سەری خۆی داوەتە
دەست نادیارێ
جارێک ئەبێ بە گەواڵەی
شێت و وێتی کەنار زەریاو
جارێکی دی
بە باگژەی نیوەشەوی
جادەی شارێ!
من ئەوەندە بەسەر عەشقی
ڕۆزانادا نوشتامەوە
ئەوەندە سەیری چاویم کرد
تا تەنیاییم بووە بە هەڵم و
هەڵم بە گۆمی ئیلهامی و
لە دواییشدا
بە ئێجگاری
خۆم و شیعرم تیا تواینەوە!
***
پێنجەم شەو
شەوانی تر بە دەم درۆی
سەوزو سوورو
بەڵێنی ترش و شیرینی
ئەو نیشتمانەی خۆمەوە
نیگاکانم ئەچوونە خەو.
کە ئەنووستم خەوەکانم لەناو خەودا
ئەهاتنە دی.
بەڵام وەختێ کە بەیانیان هەڵئەسام و
چاوەکانم ئەکردەوە
جگە لە تراویلکەیەک
ئیتر من هیچم نەئەدی!
***
شەشەم شەو
ئەمشەو لەناو عەشقی ڕۆزانادا گریام
جیاوازیی فرمێسکی خۆشی و
فرمێسکەکانی دڵ تەنگیش هەر ئەوەیە
لەگەڵ فرمێسکی یەکەمدا
پەڕەی گوڵ دێنە خوارەوەو
لەگەڵ فرمێسکی دووەمدا
وردە پشکۆ!
***
حەوتەم شەو
کوا ڕۆزانا؟ !
ئەوە بڵێسەی سەر جەستەی ئافرەتێ بوو
کڵپە کڵپە کە ئەینووسی
ڕۆژێکی دی شیعرم بۆ سروشت ئەنووسی
بەڵام وەختێ تەماشام کرد
ئەوە خۆم نەبووم ئەمنووسی
ئەوە شێوازی من نەبوو
ەوە دەست خەتی من نەبوو
لە ڕاستیدا ئەوە بۆ خۆی مانگەشەو بوو، دانەویبوو، لەسەر ئەو گۆمە ئەینووسی
ئەو کەڕەتەیش شیعرم بۆ دڵداری نووسی
ئەڵام وەختێ ورد بوومەوە
ئەوە خۆم نەبووم ئەمنووسی
ئەوە زمانی من نەبوو
ئەوە پەنجە و ئەوە برژانگ و قەڵەمی ڕۆزانا بوو کە ئەینووسی!
'هەندێ لەو شیعرە وردو بچووکانەی کە لە شەوانی
پاسەوانیداو لە عەمباری کتێبەکانداو لەو
دە شەوەدا نووسیمن! '
یەکەم شەو
زەوییەک بووم
سخار... سخار
ڕەش و بەدبەخت
وام دانابوو لە دواییدا
یان کوندەپەپوو بمکڕێ
یان گۆڕستان!
وەلێ ڕۆژێ عەشقی کیژۆڵەیەک هات و
ڕەشی کردەوە بە سپی و
کچیش خۆی کرد بە ڕێژنەو
گوڵی باران!
***
دووەم شەو
کە بانگت کرد شیعر نایەت
با سەد دەرگایش لەبەردەمیا بکەیتەوە
ئەو وەختێ دێ بانگ نەکراوەو
چی دەرگایشە داخراوەو
بەسەر حەساردا بازئەداو
لە درزێکی باریکەوە
دێتە ژوورێ!
***
سێیەم شەو
هەزار ماچی نیشتمانەکەی خۆم کردو
ئەو یەک ماچی نەکردمەوە.
بە زۆر نییە
خۆشەویستیی ئاڵا نییە دروستی کەم
یان تابلۆیەک بیکڕمەوە.
***
چوارەم شەو
ئەو وەختەی کە بووی بە عاشق
عەشق ئەتکا بە شمشاڵ و
ئەتنێ بە لێوی خۆیەوە
ئەوسا ئیتر تۆ دڵۆپی حەسرەتیت و
لە بەردەمی ماشقەدا
وردە وردە ئەتوێیتەوە!
***
بە بێ ئەوەی پێبزانێ
عاشق سەری خۆی داوەتە
دەست نادیارێ
جارێک ئەبێ بە گەواڵەی
شێت و وێتی کەنار زەریاو
جارێکی دی
بە باگژەی نیوەشەوی
جادەی شارێ!
من ئەوەندە بەسەر عەشقی
ڕۆزانادا نوشتامەوە
ئەوەندە سەیری چاویم کرد
تا تەنیاییم بووە بە هەڵم و
هەڵم بە گۆمی ئیلهامی و
لە دواییشدا
بە ئێجگاری
خۆم و شیعرم تیا تواینەوە!
***
پێنجەم شەو
شەوانی تر بە دەم درۆی
سەوزو سوورو
بەڵێنی ترش و شیرینی
ئەو نیشتمانەی خۆمەوە
نیگاکانم ئەچوونە خەو.
کە ئەنووستم خەوەکانم لەناو خەودا
ئەهاتنە دی.
بەڵام وەختێ کە بەیانیان هەڵئەسام و
چاوەکانم ئەکردەوە
جگە لە تراویلکەیەک
ئیتر من هیچم نەئەدی!
***
شەشەم شەو
ئەمشەو لەناو عەشقی ڕۆزانادا گریام
جیاوازیی فرمێسکی خۆشی و
فرمێسکەکانی دڵ تەنگیش هەر ئەوەیە
لەگەڵ فرمێسکی یەکەمدا
پەڕەی گوڵ دێنە خوارەوەو
لەگەڵ فرمێسکی دووەمدا
وردە پشکۆ!
***
حەوتەم شەو
کوا ڕۆزانا؟ !