من نیشتمانەکەم گێلە
لە خوێن ساردی و بیرچوونەوەو
بێباکیدا
لە هیچ نیشتمانێکی تر ناچێ
بۆیە منیش بڕیارم دا
وەکو کراسێکی کۆن و
چاویلکەیەکی شکاوو
نامەیەکی بزرکراو
ئەوم لەبیر بچێتەوە!
لەسەر جادەی سەهۆڵەکە ڕاوەستاوم.
یەکەم جارە ناوەکەم و خۆم و ڕوخسارم و جادەکە
لەیەک بچن. چەند ڕۆژێکە،
وەکو ئەوەی چەند ساڵێ بێ، کچێک هاتۆتە ڕۆحمەوە،
بە یەکەوە لەتەک خەونێکی شینباوو بارانێکی
تازەو شەماڵێکی نارنجیدا هاتوونەتە ناو
ڕۆحمەوە. کچێک هاتۆتە چاومەوەو لەگەڵ خۆیدا
هەندێ لە چوکڵەی ئەستێرەو هەندێ لە پرژەی
گۆرانی و
هەندێ لە شنەی ئۆخژن و هەدادانی ئاواتێکی مەیلەو
سەوزی
بۆ هێناوم.
کچێک هاتۆتە ڕۆحمەوە، نە فریشتەی
خواوەندێکەو نە پەرییەکی ئاسمانەو نە حۆرییەکی
بەهەشتە. کچێکی جوانی سەر ئەرزەو. قەڵبەزەیەو
لەشی پڕە لە مۆسیقاو هەر نۆتەیەو تیا
هەڵئەقوڵێ.
ناسک ناسک. لەم دیوەوە وەختێ کە تەماشای ئەکەیت
لە ناوەوە چرۆی شیعری تیا ئەبینی و لێوانلێوە لە
مانگەشەو، کاتێ ئەڕوا ئەو تریفەی لێئەڕژێ و
ڕۆژێ جلی دارهەنارێ ئەپۆشێت و ڕۆژێکی تر جلی
زەردەی ئێوارانێ و یان پۆشاکی شەپۆلانێ.
پرچە درێژە ڕەشەکەی ئەڵێی مەراقی دایکمەو
ڕەنگی پێستی لە جۆگەی بەر هەتاو ئەچێ و
دەستەکانی لە دەستی بەفری قەسیدە.
هێندە نابێ کچێک بۆتە نیشتمانم
لە جێی ڕووبار
من لە کەنار لەشی ئەودا دائەنیشم
لە جێی قەڵبەزەو تاڤگەیش
ئەچمە بەر کەزیەکانی ئەو.
من ئەوەتەی
ئەو کچە هەورەم ناسیوە
ئەوەتەی بارانی پرچی ئەو لێم ئەدا
بوویشم بە شاعیری ئاو و
ناوبەناو نم نم ئەنووسم و
هەندێ جاریش
لێزمەم بە خۆر
پێستی نازداری ڕۆزانا
لە گەواڵەی هەورێ ئەچێ
ڕەنگ برۆنزیی
هەموو جارێ
کە سەرنجم
لە هەوری شان و مل ئەدا
ئیتر بارانی پەخشان و
خەون و ئاواز
بەسەر مندا دائەڕژێ!
من هێندە نابێ زانیومە
عەشق هەر خودا خۆیەتی
ئەو وەختەی دێتە ناوتەوە
ئەوسا ئیتر تۆی عاشقیش
لە سووتانیا پرشنگێکی!
نووری ئەوی!
ژیان، دوو چاوی ئەڵوەندی
ڕۆزانایە.
یاخود سروەی سەر دوو باسکی
دەستە نەرم و نۆڵەکانی
لە یەکەمیاندا
تۆ 'گەمیەی سەرخۆش'یت و
لە دووەمیاندا تۆ ئەبی
بە ژێی تاری
نێوان سیحری پەنجەکانی!
من هێندە نابێ زانیومە
وەختێ کە خۆشەویستیی هات
وەختێ کە ئاوێتەت ئەبێ
لە خۆتەوەو نازانی چۆن!
زمانی دار زمانی بەرد
زمانی ئاو
زمانی زەریا فێر ئەبی و
لە دواییشدا
باڵداریت و بۆ خۆت ئەفڕی!
کە عاشق بوویت
نازانی چۆن؟ یان لە کوێوە؟
هێزێک دێتە ناو لەشتەوەو
لە خۆتەوە
بێ دەربەستی و
سواری سەری ترس ئەبیت و
لە ڕێگەی هات و نەهاتدا
بێ پەروایت و
تۆ هەر ڕێگەی نەهات ئەگری!
ئیستە ڕۆژانە کە بە لای
باخچەی نالی و شیعرەکانیا تێئەپەڕم
لەمسەرەوە ڕۆزانا بۆتە 'حەبیبە'و
لەو سەرەوە دەم و لێوی
لەسەر پەلکی شیعرێکی کەسک
پەپوولەیە.
ئەگەر دنیا
لەم عەشقەی من و ڕۆزانای
لەناو دڵی ژن و پیاوی
سەر زەمیندا تۆو کردایە.
لە خوێن ساردی و بیرچوونەوەو
بێباکیدا
لە هیچ نیشتمانێکی تر ناچێ
بۆیە منیش بڕیارم دا
وەکو کراسێکی کۆن و
چاویلکەیەکی شکاوو
نامەیەکی بزرکراو
ئەوم لەبیر بچێتەوە!
لەسەر جادەی سەهۆڵەکە ڕاوەستاوم.
یەکەم جارە ناوەکەم و خۆم و ڕوخسارم و جادەکە
لەیەک بچن. چەند ڕۆژێکە،
وەکو ئەوەی چەند ساڵێ بێ، کچێک هاتۆتە ڕۆحمەوە،
بە یەکەوە لەتەک خەونێکی شینباوو بارانێکی
تازەو شەماڵێکی نارنجیدا هاتوونەتە ناو
ڕۆحمەوە. کچێک هاتۆتە چاومەوەو لەگەڵ خۆیدا
هەندێ لە چوکڵەی ئەستێرەو هەندێ لە پرژەی
گۆرانی و
هەندێ لە شنەی ئۆخژن و هەدادانی ئاواتێکی مەیلەو
سەوزی
بۆ هێناوم.
کچێک هاتۆتە ڕۆحمەوە، نە فریشتەی
خواوەندێکەو نە پەرییەکی ئاسمانەو نە حۆرییەکی
بەهەشتە. کچێکی جوانی سەر ئەرزەو. قەڵبەزەیەو
لەشی پڕە لە مۆسیقاو هەر نۆتەیەو تیا
هەڵئەقوڵێ.
ناسک ناسک. لەم دیوەوە وەختێ کە تەماشای ئەکەیت
لە ناوەوە چرۆی شیعری تیا ئەبینی و لێوانلێوە لە
مانگەشەو، کاتێ ئەڕوا ئەو تریفەی لێئەڕژێ و
ڕۆژێ جلی دارهەنارێ ئەپۆشێت و ڕۆژێکی تر جلی
زەردەی ئێوارانێ و یان پۆشاکی شەپۆلانێ.
پرچە درێژە ڕەشەکەی ئەڵێی مەراقی دایکمەو
ڕەنگی پێستی لە جۆگەی بەر هەتاو ئەچێ و
دەستەکانی لە دەستی بەفری قەسیدە.
هێندە نابێ کچێک بۆتە نیشتمانم
لە جێی ڕووبار
من لە کەنار لەشی ئەودا دائەنیشم
لە جێی قەڵبەزەو تاڤگەیش
ئەچمە بەر کەزیەکانی ئەو.
من ئەوەتەی
ئەو کچە هەورەم ناسیوە
ئەوەتەی بارانی پرچی ئەو لێم ئەدا
بوویشم بە شاعیری ئاو و
ناوبەناو نم نم ئەنووسم و
هەندێ جاریش
لێزمەم بە خۆر
پێستی نازداری ڕۆزانا
لە گەواڵەی هەورێ ئەچێ
ڕەنگ برۆنزیی
هەموو جارێ
کە سەرنجم
لە هەوری شان و مل ئەدا
ئیتر بارانی پەخشان و
خەون و ئاواز
بەسەر مندا دائەڕژێ!
من هێندە نابێ زانیومە
عەشق هەر خودا خۆیەتی
ئەو وەختەی دێتە ناوتەوە
ئەوسا ئیتر تۆی عاشقیش
لە سووتانیا پرشنگێکی!
نووری ئەوی!
ژیان، دوو چاوی ئەڵوەندی
ڕۆزانایە.
یاخود سروەی سەر دوو باسکی
دەستە نەرم و نۆڵەکانی
لە یەکەمیاندا
تۆ 'گەمیەی سەرخۆش'یت و
لە دووەمیاندا تۆ ئەبی
بە ژێی تاری
نێوان سیحری پەنجەکانی!
من هێندە نابێ زانیومە
وەختێ کە خۆشەویستیی هات
وەختێ کە ئاوێتەت ئەبێ
لە خۆتەوەو نازانی چۆن!
زمانی دار زمانی بەرد
زمانی ئاو
زمانی زەریا فێر ئەبی و
لە دواییشدا
باڵداریت و بۆ خۆت ئەفڕی!
کە عاشق بوویت
نازانی چۆن؟ یان لە کوێوە؟
هێزێک دێتە ناو لەشتەوەو
لە خۆتەوە
بێ دەربەستی و
سواری سەری ترس ئەبیت و
لە ڕێگەی هات و نەهاتدا
بێ پەروایت و
تۆ هەر ڕێگەی نەهات ئەگری!
ئیستە ڕۆژانە کە بە لای
باخچەی نالی و شیعرەکانیا تێئەپەڕم
لەمسەرەوە ڕۆزانا بۆتە 'حەبیبە'و
لەو سەرەوە دەم و لێوی
لەسەر پەلکی شیعرێکی کەسک
پەپوولەیە.
ئەگەر دنیا
لەم عەشقەی من و ڕۆزانای
لەناو دڵی ژن و پیاوی
سەر زەمیندا تۆو کردایە.