دڵنیا بووم
ئیتر ڕق و شەڕو تۆڵەی
تا هەتایە بە خۆیەوە نەبینیایە.
نەک هەر جوانیی
لە ئاوێزەی ئەو هزرەدا
تۆ دنیایەک لە ڕووناکی و
شەبەنگی زانین ئەبینی!
من ئەو کەسەی دوێنێ و پێرێی
ئەم شارە نیم!
ئێستا باران هاوڕێمە و
ساماڵ ماڵمە و
شەدەی سەرم گۆرانییە و
جلی شیعرم لەبەردایە و
هەتاو بووە بە جادەم و
ئایندەیشم لەگەڵدایە!
نیشتمان ڕۆحی منی خستبووە ناو چوارچێوەیەکی
تەنگەبەری
خۆیەوە. بەڵام ئەو کچە هات و ڕۆحی گیرۆدەی بەرەو
مەوداکانی گەردونێ هەڵفڕان. نیشتمان ئافەرۆزی
کردبووم
بەڵام دڵی ئەو کچە داڵدەی دام. نیشتمان بە
تەنها هەر
ڕابوردووی هەبوو وەلێ ئەو کچە هات و لەناو
دەستەکانیدا
داهاتووی بۆ هێنام!
لە دوای ناسینی ئەو کچە
لە هەژاری خۆم پرسی، ئێستا چۆنی؟
وەک نانێکی بێ تاقەت،
زەردەخەنەیەک گرتی و وتی:
خۆشەیستیی ئەو کچە
هەموو ڕۆژێ
نانێکم ئەداتێ لە نانی ئاسایی ناچێ و
لە ڕۆحەوە تێرم ئەکا
لە تەماشای خۆم پرسی:
ئەی تۆ چۆنی؟
ئەویش وتی: ڕوانینێک هاتووتە چاومەوە،
دنیام جوانتر نیشان ئەدا
لە کراس و پانتۆڵە غەمگینەکەی خۆم پرسی
ئێوە ئەڵێن چی؟
ئەوانیش وتیان: بووینەتەوە بەو کراس و پانتۆڵە تازەیەی بۆ یەکەم جار لەبەر کراین!
ئێستە شەو شەوێکی ترە لە جێگەمدا
مانگەشەو وا لە باخەڵما
ئێستە ڕۆژ ڕۆژێکی ترە لە ڕێگەمدا
گزنگ وا لە تەماشاما
ئەوەی دوێنێ بە ناشیرینی ئەمبینی
نازانم بۆ ئەمڕۆ جوانن؟
دێمە دەرێ و کۆڵان بووە
با کۆڵانی خۆرەتاوی سەر سەوزەگیا
هەموو ڕۆژێ لە هەنگاوما گوڵ پژانە و
شەقام بووە بە شەقامی بەهەشتی خوا!
دارێکم دی
هەموو لق و پۆپی وشک و
تەنها یەک چڵی سەوز بوو
وتم: چۆن وا؟ !
وتی لە دەمێکەوە گیرۆدەی دەنگی
بولبولێکی سەرخۆم بووم
ئەوانی دی دوور لە ئەوین
وشکیان کرد و
بەڵام من دڵم دایە دەست
عەشقێکی سەوزی و نەمردم
ئەو کچە ناوی 'ڕۆزانا'یە
شیعرێکە هێشتا نەخوێنراوەتەوەو چاپیش نەکراوە.
هێشتا هەر گوڵی پاک نووسە.
لەبەر دەستی خودادایەو ڕۆژ لە دوای ڕۆژ
جوانتری ئەکاو هەژدە جار پیاچۆتەوەو
هەژدە ساڵەو ئەم قەسیدەیە کۆتایی نایە!
'ئیلوار'ی شاعیری فەرەنسی نیو سەدە پێشتر
کە عاشقی ئازادیی بوو ناوی ئەوی لەسەر
هەموو شتێ نووسی. بەڵام من لە باتی ناوی
'ئازادی' یان 'نیشتمان' یان 'یەکسانی'
ناوی 'ڕۆزانا' ئەنووسم:
لەسەر جەستەی نیشتمان خۆی ئەنووسم 'ڕۆزانا'
لەسەر جەستەی شیعرو ئازادی ئەنووسم ڕۆزانا.
لەسەر باڵەکانی ئاشتی.
لەسەر باسکی )با(.
لەسەر گەردنی شەپۆل.
لەسەر ناوچەوانی درەختەکان.
لەسەر گەڵا، لەسەر سنگی بەفر.
لەسەر شەقامەکان، لەسەر تەلارەکان
لەسەر جامی پێشەوەی هەموو ئوتومبیلەکان
لەسەر دیواری کۆڵانە برسیەکان.
لەسەر دەرگای ماڵان و
لەسەر شان و ملی هەموو کەژەکان.
ئەنووسم ڕۆزانا!
وێنەکەی ئەکەمە ملی نیشتمان
ئەیدەمە دەست ڕووبارو
ئەیدەم بە دەم باوە.
وێنەکەی بە چارۆگەی کەشتیەکاندا هەڵئەواسم.
بە پەنجەرەی ترینەکاندا.
بە باڵی فڕۆکەکاندا.
ناوی ڕۆزانا لەسەر هەموو ئەو شتانەیش ئەنووسم
کە ئیلوار بە خەیاڵیا نەهاتبوو ناوی
'ئازادی'یان
لەسەر بنووسێ:
لەسەر باڵی پەپوولە. لەسەر پلەی پەیژە. لەسەر
پۆپنەی
ئیتر ڕق و شەڕو تۆڵەی
تا هەتایە بە خۆیەوە نەبینیایە.
نەک هەر جوانیی
لە ئاوێزەی ئەو هزرەدا
تۆ دنیایەک لە ڕووناکی و
شەبەنگی زانین ئەبینی!
من ئەو کەسەی دوێنێ و پێرێی
ئەم شارە نیم!
ئێستا باران هاوڕێمە و
ساماڵ ماڵمە و
شەدەی سەرم گۆرانییە و
جلی شیعرم لەبەردایە و
هەتاو بووە بە جادەم و
ئایندەیشم لەگەڵدایە!
نیشتمان ڕۆحی منی خستبووە ناو چوارچێوەیەکی
تەنگەبەری
خۆیەوە. بەڵام ئەو کچە هات و ڕۆحی گیرۆدەی بەرەو
مەوداکانی گەردونێ هەڵفڕان. نیشتمان ئافەرۆزی
کردبووم
بەڵام دڵی ئەو کچە داڵدەی دام. نیشتمان بە
تەنها هەر
ڕابوردووی هەبوو وەلێ ئەو کچە هات و لەناو
دەستەکانیدا
داهاتووی بۆ هێنام!
لە دوای ناسینی ئەو کچە
لە هەژاری خۆم پرسی، ئێستا چۆنی؟
وەک نانێکی بێ تاقەت،
زەردەخەنەیەک گرتی و وتی:
خۆشەیستیی ئەو کچە
هەموو ڕۆژێ
نانێکم ئەداتێ لە نانی ئاسایی ناچێ و
لە ڕۆحەوە تێرم ئەکا
لە تەماشای خۆم پرسی:
ئەی تۆ چۆنی؟
ئەویش وتی: ڕوانینێک هاتووتە چاومەوە،
دنیام جوانتر نیشان ئەدا
لە کراس و پانتۆڵە غەمگینەکەی خۆم پرسی
ئێوە ئەڵێن چی؟
ئەوانیش وتیان: بووینەتەوە بەو کراس و پانتۆڵە تازەیەی بۆ یەکەم جار لەبەر کراین!
ئێستە شەو شەوێکی ترە لە جێگەمدا
مانگەشەو وا لە باخەڵما
ئێستە ڕۆژ ڕۆژێکی ترە لە ڕێگەمدا
گزنگ وا لە تەماشاما
ئەوەی دوێنێ بە ناشیرینی ئەمبینی
نازانم بۆ ئەمڕۆ جوانن؟
دێمە دەرێ و کۆڵان بووە
با کۆڵانی خۆرەتاوی سەر سەوزەگیا
هەموو ڕۆژێ لە هەنگاوما گوڵ پژانە و
شەقام بووە بە شەقامی بەهەشتی خوا!
دارێکم دی
هەموو لق و پۆپی وشک و
تەنها یەک چڵی سەوز بوو
وتم: چۆن وا؟ !
وتی لە دەمێکەوە گیرۆدەی دەنگی
بولبولێکی سەرخۆم بووم
ئەوانی دی دوور لە ئەوین
وشکیان کرد و
بەڵام من دڵم دایە دەست
عەشقێکی سەوزی و نەمردم
ئەو کچە ناوی 'ڕۆزانا'یە
شیعرێکە هێشتا نەخوێنراوەتەوەو چاپیش نەکراوە.
هێشتا هەر گوڵی پاک نووسە.
لەبەر دەستی خودادایەو ڕۆژ لە دوای ڕۆژ
جوانتری ئەکاو هەژدە جار پیاچۆتەوەو
هەژدە ساڵەو ئەم قەسیدەیە کۆتایی نایە!
'ئیلوار'ی شاعیری فەرەنسی نیو سەدە پێشتر
کە عاشقی ئازادیی بوو ناوی ئەوی لەسەر
هەموو شتێ نووسی. بەڵام من لە باتی ناوی
'ئازادی' یان 'نیشتمان' یان 'یەکسانی'
ناوی 'ڕۆزانا' ئەنووسم:
لەسەر جەستەی نیشتمان خۆی ئەنووسم 'ڕۆزانا'
لەسەر جەستەی شیعرو ئازادی ئەنووسم ڕۆزانا.
لەسەر باڵەکانی ئاشتی.
لەسەر باسکی )با(.
لەسەر گەردنی شەپۆل.
لەسەر ناوچەوانی درەختەکان.
لەسەر گەڵا، لەسەر سنگی بەفر.
لەسەر شەقامەکان، لەسەر تەلارەکان
لەسەر جامی پێشەوەی هەموو ئوتومبیلەکان
لەسەر دیواری کۆڵانە برسیەکان.
لەسەر دەرگای ماڵان و
لەسەر شان و ملی هەموو کەژەکان.
ئەنووسم ڕۆزانا!
وێنەکەی ئەکەمە ملی نیشتمان
ئەیدەمە دەست ڕووبارو
ئەیدەم بە دەم باوە.
وێنەکەی بە چارۆگەی کەشتیەکاندا هەڵئەواسم.
بە پەنجەرەی ترینەکاندا.
بە باڵی فڕۆکەکاندا.
ناوی ڕۆزانا لەسەر هەموو ئەو شتانەیش ئەنووسم
کە ئیلوار بە خەیاڵیا نەهاتبوو ناوی
'ئازادی'یان
لەسەر بنووسێ:
لەسەر باڵی پەپوولە. لەسەر پلەی پەیژە. لەسەر
پۆپنەی