ئاڵەکۆک

شێرکۆ بێکەس add_a_photo
شێرکۆ بێکەس ئێستا کچێک نیشتمانمە
٢٤. نیشتمان: ئەوە چییە وا سەرتان ناوە بە سەری
نیشتمان: ئەوە چییە وا سەرتان ناوە بە سەری
یەکەوە؟ !
یەکەم: باسی ئە وێنەکێشە ئەکەین کە لە

ڕووداوێکی شوومی
ئوتومبیلدا لێرەدا کەوت بە دەمدا
نیشتمان: ئا... ئا... شتێکی وام لە بیرە!
دووەم: ئەتناسی؟
نیشتمان: ئەی چۆن... ئەی چۆن... سەردار سەوز
ناڵێن؟ !
یەکەم: )پێئەکەنێ( دەفەرموو! سەرداری چی؟ !
سەروەت... سەروەت
نیشتمان: ئا... ئا... ببوورن... بە ڕاستی
ئەوەندە سەرم
قاڵە خەریکم ناوی خۆیشم بیرئەچێتەوە.
دووەم: ئەی وێنەکانیت دیبوون؟ ! بە لاتەوە چۆن
بوون؟ !
نیشتمان: بە ڕاستی زۆر کەم. بەڵام من تێیان
نەئەگەیشتم.
)بە پێکەنینەوە( جارێکیان وێنەی پیاوێکی
نیشاندام سێ
دەم و چاوی هەبوو... ئاخر مرۆڤ چۆن سێ دەم و چاوی
هەیە؟ ! ها... وا نییە؟ !
دووەم: بۆ نا؟ ! ئێمە ڕۆژانە تۆ ئەبینین لە سێ
چوار دەم و چاو زیاتریشت هەیە!
یەکەم: ئەمە ڕاستە. من ئەو ڕۆژە لە کردنەوەی
بازاڕێکی گەورەدا تۆم بینی چوار دەم و چاوت

هەبوو
دەم و چاوێکی کوردی و یەکێکی تورکی و یەکێکی
فارسی و یەکێکی
عەرەبی.
نیشتمان: شتی وا نییە. ئەوە هەر چاوی ئێوە وام
ئەبینێ!
دووەم: ئەو ڕۆژە هەر لێرەدا بوو باسی
بەڵێندەرێکی
دەوڵەمەندی ئەم شارە کرا... تۆ ناوی خۆی و باوو
باپیری و ڕەچەڵەکیت هەر هەمووی ئەزانی و لە بەرت
بوون.
تەنانەت ناوی دایکی و نەنکی نەنکیشی... کەچی...
یەکەم: )بۆی تەواو ئەکات( کەچی ناوی شەقامێکی
گەورەی ناو دنیای هونەری ئەم شارە نازانی؟ !
نیشتمان: )ئەشڵەژێ( سەرقاڵیی... سەرقاڵیی...
ببوورن
ببوورن... من ئەبێ بڕۆم... چونکە تۆزێکی تر
پێویستە بەردی
بناغەی 'کۆمپانیای ئازادی' دابنێم)ئەڕوات(
دووەم: توخوا ئەمە نیشتمانە؟ ! یان موقاویل؟ !
یەکەم: باشتر با بڕوات!
دووەم: ئای کە ڕۆژێکی غەمگینە... ڕۆژێکی ڕەنگ
خۆڵەمێشیی...
یەکەم: چ زیانێکی گەورە بوو؟ ! بۆ ئەم شەقامەو
بۆ ئێمەو بۆ هونەرو بۆ جوانی و بۆ هەموو دنیایش!
دووەم: ئەی ئێمە ئەمڕۆ چی بکەین؟ !
یەکەم: سەرلەئێوارەو هەر لێرەدا... ساڵیادێکی
گەورەی بۆ ئەگێڕین...
ئەو گەنجانەیش هەر هەموویان...
لەگەڵمانن...
دووەم: من بە نیازم پەخشانێکی بە
گەڵاوەریوەکانم بۆ بنووسم!
یەکەم: من شیعرێکم بۆ نووسیوە. درێژ نییە...
ئەگەر
بێزارت نەکەم هەر ئێستا حەزئەکەم بۆت
بخوێنمەوە!
دووەم: بە گوێچکەی دڵی هەموو گەڵاو پژوپۆیەکم
گوێت
لێ ئەگرم
یەکەم: 'شیعرەکە ئەخوێنێتەوە. گەنجەکانیش دێنە
لایەوەو ئەوانیش گوێ ئەگرن'
لە دامێنی وەنەوشەیی ئەم خەمەدا...
ئەمڕۆ چل و لق و گەڵام
هەر هەموویان یەکە یەکە و
گۆپکە... گۆپکە
خۆیان بە زەرد داپۆشیوە و
چاویان پڕ لە ئەسرین سەوزە!
ئەی (با)ی حەسرەت
خێرا وەرە و... بگەرە لام
بۆ سەمایەکی دۆزەخین دەسم بگرە و
تا سووتانی بەردەم خودا
بمڕفێنە و هەر لەوێدا
بە پەڕەمووچی عەشقێکی تاق و تەنیا
کڵپە... کڵپە
لەناو کۆتەڵێکی شیند
وێنەی مامزێ بکێشە
کە لە وڵاتی چەقۆدا
زۆر کەم ژیا!
ئەی (با)ی حەسرەت
سەما، سەما، سەما، سەما
بە دەوری ئەو مامزەدا
بە دەوری ئەو ئەوینەدا و
لەگەڵ مەرگێکی تەنیادا
سەما و سەما
ئەی (با)ی حەسرەت
تۆ ماندوویش بی، ماندوو نابم
لەبەر ئەوەی ئەم سەمایە
سەمای ئەبەدیی عەشقێکە
هەتا ڕەنگەکان بمێنن
دوایی نایە
(کۆتایی شانۆنامە)
***
نووسین: ئاسۆ پیری

پەراوێز edit