لەبری ئەوەی تۆ ناوی ئەو هەموو نەورەس و پەپوولە و باڵندە کۆچ کردووانەمان بیر بخەیتەوە
چەخار! ئێمە بیرت ئەخەینەوە
ناوی ئەو ئازارە لەبیرکراوانەی
ئەو پرشنگە لەبیرکراوانەی
ئەو عەشقە لەبیرکراوانەی
ڕۆژانێ بوو تۆ بەوانەوە جوان بووی
بەوانەوە ئەشنایتەوە...
ئەمەوێ ڕووبەڕوو پێی بڵێم:
کە تۆ نەورەسە سەوزەکەی
چاوانی خۆت بیر نەمابێ
وا باشترە
هەر بە پێی خۆت
بچیتە ناو ئەو دەریاچەی (شەرمانەوە) کە دەم و چاوت ڕشتوونی
تا ئەخنکێی.
لە سەرێ ڕا، لە لای خواوە
لە دەربەندێکی نوورەوە
بە شەو، (با)یەکی زۆر غەمبار
هێواش هێواش، کزە کزە...
بەرەو گۆڕستانی گەورە دائەگەڕێ و
یەکە یەکە لە(بیرکراون)ی ئەوێ بانگ ئەکات و هەر هەموویان
هەڵئەسێنێ و لەگەڵ خۆیدا بەرەو دامێنی گردەکە ئەیانهێنێ و
لە بەرایی ناو تەمێکی گوڵ گوڵیدا
لەگەڵیاندا دائەنیشێ و
بە ئەسپایی ئەیاندوێنێ
ئێوە لە بیر دەنگ چوونەوە
ئێوە لە بیر ڕەنگ چوونەوە
لە بیر دیرۆکی مرۆڤ و
لە بیر وڵات چوونەوە
بەڵام لە بیر خوا نەچوونەوە
من ماچی خوا و
من باوەشی دڵنەوایی
تەنیای هەموو تەنیاکان و
غەریبی گشت غەریبانی ئەم گەردوونەم بۆ هێناون!
بیرکراوان شیعریان تیا بوو
چاوی وشەیان هەر تەڕ بوو
ئاوازیان تیا بوو حەسرەتیان
هێشتا ئەفڕی!
بیرکراوان، ئەوانە بوون
بە دەم، بە دەست، بە هەناسە
بۆ ئەوانی دی دنیایان جوانتر کرد و
بەڵام خۆیان بە تەنها هەر
نێڵەنێڵی دۆزەخەکەی ژیانیان دی!
ژیانتان باش
من ناوم (کێل)ە
کێلی گۆڕی شمشاڵێکی لەبیرکراوم
نیوەم شکاوە و بستێکم بە دەرەوە ماوە
باوەڕ ناکەم نە تۆ نە گرد و
نە ئەو دار ئەرخەوانانە و نە هیچ ڕێبوارێ
ئێمەیان هەر لە بیر مابێ
با بیرت بخەمەوە
ئەگەر تۆ خۆیشت نەیزانی
ئەتوانی لە گومەزە گەورەکەی ئێرە بپرسی
(دایکی جەماڵ)* لە کوێد نێژراوە؟ !
ئەو ڕۆژە نیشتمان خۆی
بە لامدا ڕۆیشت و
لێم هەڵنووت و
کەچی نەشیوت مەرحەبا!
دیمەنێکی شانۆیی: شوێن: سەرجادەی سەهۆڵەکە.
کات: سەرلەبەیانی. دوو درەختی سەر شۆستەکە بە
تەنیشت
یەکەوە. لەولایشەوە پیاوێکی کەتەی چەکدار.
دوورتریش
کۆمەڵێ گەنج ڕاوەستاون'.
یەکەم درەخت ڕووئەکاتە دووەم درەخت:
تۆ ئەو وێنەکێشەت ئەناسی؟ !
دووەم درەخت: ئەی چۆن! کەم ڕۆژ هەبووە، ئەگەر
ئاوو
هەوا خۆش بووبێ، سەرلەئێواران، نەهاتبێتە
لامەوەو
دەستێکیشی نەخستبێتە سەرشانم!
یەکەم درەخت: ئەی ئەزانی ئەمڕۆ چییە؟ !
دووەم درەخت: ئەمڕۆ ساڵیادی کۆچی سووری ئەوە!
یەکەم: لە مامزێکی سپی ڕۆح سووک ئەچوو!
دووەم: بەڵام خۆی سەوز بوو.
***
یەکەم: ئەزانی لە بەردەمی مندا کەوت... ئەی تۆ
ئاگات لێنەبوو؟ !
دووەم: من چاوم لێنەبوو. لەو کاتەدا نیشتمان
دروشمێکی
پیا هەڵئەواسیم!
یەکەم: ئەی وێنەکانیت دیبوو؟ !
دووەم: هەندێکیان. چەند جارێک لە بەرچاوی من
تابلۆکانی نیشانی هاوڕێکانی ئەدا... ئەمە
بەرلەوەی
لە دواییدا لە مۆزەخانەکەی ئەوبەرەوە
پێشانگایان
بۆ بکاتەوە!
یەکەم: جاربەجار وێنەی ئێمەیشی ئەکێشا.
دووەم: بەڵام وەکو وێنەکێشە کۆنەکان نا. ئەو
وێنەی
ڕۆحمانی ئەکێشا نەک ڕواڵەتمان.
یەکەم: ڕاستە. ڕۆژێک نیشتمان لای منەوە
ڕاوەستابوو،
ئەیوت: من لەو وێنانە تێناگەم.
دووەم: ئینجا ئەو لە چی ئەگات!
یەکەم: وا خۆیشی بەرەو ئێرە هات (نیشتمان لە
شێوەی پیاوە
کەتەو چەکدارەکەدا دێتە لایانەوە ئەوەست)
چەخار! ئێمە بیرت ئەخەینەوە
ناوی ئەو ئازارە لەبیرکراوانەی
ئەو پرشنگە لەبیرکراوانەی
ئەو عەشقە لەبیرکراوانەی
ڕۆژانێ بوو تۆ بەوانەوە جوان بووی
بەوانەوە ئەشنایتەوە...
ئەمەوێ ڕووبەڕوو پێی بڵێم:
کە تۆ نەورەسە سەوزەکەی
چاوانی خۆت بیر نەمابێ
وا باشترە
هەر بە پێی خۆت
بچیتە ناو ئەو دەریاچەی (شەرمانەوە) کە دەم و چاوت ڕشتوونی
تا ئەخنکێی.
لە سەرێ ڕا، لە لای خواوە
لە دەربەندێکی نوورەوە
بە شەو، (با)یەکی زۆر غەمبار
هێواش هێواش، کزە کزە...
بەرەو گۆڕستانی گەورە دائەگەڕێ و
یەکە یەکە لە(بیرکراون)ی ئەوێ بانگ ئەکات و هەر هەموویان
هەڵئەسێنێ و لەگەڵ خۆیدا بەرەو دامێنی گردەکە ئەیانهێنێ و
لە بەرایی ناو تەمێکی گوڵ گوڵیدا
لەگەڵیاندا دائەنیشێ و
بە ئەسپایی ئەیاندوێنێ
ئێوە لە بیر دەنگ چوونەوە
ئێوە لە بیر ڕەنگ چوونەوە
لە بیر دیرۆکی مرۆڤ و
لە بیر وڵات چوونەوە
بەڵام لە بیر خوا نەچوونەوە
من ماچی خوا و
من باوەشی دڵنەوایی
تەنیای هەموو تەنیاکان و
غەریبی گشت غەریبانی ئەم گەردوونەم بۆ هێناون!
بیرکراوان شیعریان تیا بوو
چاوی وشەیان هەر تەڕ بوو
ئاوازیان تیا بوو حەسرەتیان
هێشتا ئەفڕی!
بیرکراوان، ئەوانە بوون
بە دەم، بە دەست، بە هەناسە
بۆ ئەوانی دی دنیایان جوانتر کرد و
بەڵام خۆیان بە تەنها هەر
نێڵەنێڵی دۆزەخەکەی ژیانیان دی!
ژیانتان باش
من ناوم (کێل)ە
کێلی گۆڕی شمشاڵێکی لەبیرکراوم
نیوەم شکاوە و بستێکم بە دەرەوە ماوە
باوەڕ ناکەم نە تۆ نە گرد و
نە ئەو دار ئەرخەوانانە و نە هیچ ڕێبوارێ
ئێمەیان هەر لە بیر مابێ
با بیرت بخەمەوە
ئەگەر تۆ خۆیشت نەیزانی
ئەتوانی لە گومەزە گەورەکەی ئێرە بپرسی
(دایکی جەماڵ)* لە کوێد نێژراوە؟ !
ئەو ڕۆژە نیشتمان خۆی
بە لامدا ڕۆیشت و
لێم هەڵنووت و
کەچی نەشیوت مەرحەبا!
دیمەنێکی شانۆیی: شوێن: سەرجادەی سەهۆڵەکە.
کات: سەرلەبەیانی. دوو درەختی سەر شۆستەکە بە
تەنیشت
یەکەوە. لەولایشەوە پیاوێکی کەتەی چەکدار.
دوورتریش
کۆمەڵێ گەنج ڕاوەستاون'.
یەکەم درەخت ڕووئەکاتە دووەم درەخت:
تۆ ئەو وێنەکێشەت ئەناسی؟ !
دووەم درەخت: ئەی چۆن! کەم ڕۆژ هەبووە، ئەگەر
ئاوو
هەوا خۆش بووبێ، سەرلەئێواران، نەهاتبێتە
لامەوەو
دەستێکیشی نەخستبێتە سەرشانم!
یەکەم درەخت: ئەی ئەزانی ئەمڕۆ چییە؟ !
دووەم درەخت: ئەمڕۆ ساڵیادی کۆچی سووری ئەوە!
یەکەم: لە مامزێکی سپی ڕۆح سووک ئەچوو!
دووەم: بەڵام خۆی سەوز بوو.
***
یەکەم: ئەزانی لە بەردەمی مندا کەوت... ئەی تۆ
ئاگات لێنەبوو؟ !
دووەم: من چاوم لێنەبوو. لەو کاتەدا نیشتمان
دروشمێکی
پیا هەڵئەواسیم!
یەکەم: ئەی وێنەکانیت دیبوو؟ !
دووەم: هەندێکیان. چەند جارێک لە بەرچاوی من
تابلۆکانی نیشانی هاوڕێکانی ئەدا... ئەمە
بەرلەوەی
لە دواییدا لە مۆزەخانەکەی ئەوبەرەوە
پێشانگایان
بۆ بکاتەوە!
یەکەم: جاربەجار وێنەی ئێمەیشی ئەکێشا.
دووەم: بەڵام وەکو وێنەکێشە کۆنەکان نا. ئەو
وێنەی
ڕۆحمانی ئەکێشا نەک ڕواڵەتمان.
یەکەم: ڕاستە. ڕۆژێک نیشتمان لای منەوە
ڕاوەستابوو،
ئەیوت: من لەو وێنانە تێناگەم.
دووەم: ئینجا ئەو لە چی ئەگات!
یەکەم: وا خۆیشی بەرەو ئێرە هات (نیشتمان لە
شێوەی پیاوە
کەتەو چەکدارەکەدا دێتە لایانەوە ئەوەست)