لە دواییشدا بکرێ بە ڕیکلام و کتێب!
گەر کراسێ بۆ کچەکەی خۆیشی بکات
ئەبێ کراسی ژنانی ئەم دنیایە پێی بزانن و
باخچەی گشتی بەهەردوو دەست هەڵیبڕێ و
لەسەر ئەم جادەی سەهۆڵەیش هەڵبواسرێ!
ئەم باوکە چەنەبازەی من
ڕۆژی دەیان جار پێم ئەڵێ:
چەترێکم بۆ شیعرەکانت دروستکردووە
بۆ ئەوەی لە هاویندا سێبەریان بۆ بکات و
لە زستانیشدا تەڕنەبن.
جادەیەکم بۆ چیرۆکەکانت قیرتاو کردووە
بۆ ئەوەی ئیتر قاچیان لە چاڵ و چۆڵی
هەڵنەنووتێ. نەخۆشخانەیەکم بۆ وشەکانت
کردۆتەوە بۆ ئەوەی ئەگەر نەخۆش کەوتن
بە پەلە چارەسەر بکرێن. هەروەها چەندین
مزگەوتی تازەیشم بۆ دروستکردووی تا لە خوا
دوورنەکەویتەوە گەورەترینیان ئەو مزگەوتەیە
کە لووتی چۆتە ناو هۆڵی هونەرەوەو
ڕۆژی پێنج جار بەسەر مۆسیقاو گۆرانی و
شیعردا ئەپژمێ و لووتیشی بە پەردەی شانۆکە
ئەسڕێ!
ئەی باوکە گەوجەکەم!
تۆ تاقە باوکی کە منەت بەسەر کوڕو
بەسەر کچت و بەسەر شەقام و بەسەر درەخت و
بەسەر گردی زیندووان و شەهیدان و
بەسەر باخچەو بەسەر بولبول و پارکەکانی
خۆتدا بکەیت!
لە بیرتە ئەو ساڵە
لە جێگەی دەستێکی قرتاوت
دەستێکی دەستکردم بۆ هێنایت
باشتریش لەو دەستەی کە هەتبوو
بیرت چوو؟ !
ئەو ساڵەی نەخۆشییە قورسەکەت گرتبوو
هەموو ڕۆژ چەندجارێ
بە کەوچک دەرمانم ئەکردە دەمتەوە و
چەند شەویش لەسەر یەک
من ئێشکی لەرزوتای تۆم گرت و
ئەنووستم
پێم ناڵێی چیت هەبوو؟ !
چەند قلێ لە شیعری سیسەڵەی گیرفان و
باوەشێ کتێبی ناقۆڵن و قەڵەم و لاستیکێ و
لەوامە بەو لاوە چیت هەبوو؟ !
هەتاکوو ساوایش بوویت، هەڵتەکیم، داتەکیم
ئەوەندە لەو شیری نیدۆیەم بۆ کڕیت؟ !
لە بیرتە
بۆ ئەوەی پێبکەنیت
چی نوکتەی دنیایە بۆم کردیت؟ !
لە بیرتە
بۆ ئەوەی دەرکەویت
کڵاو و جامانە و مشکیەکەی خۆم داگرت
دامێتی... بیبەستیت
تۆ چی بوویت؟ !
هیچ نەبوویت... کیلۆیەک لە گۆشت و ئێسقانی بێ کەڵک بوویت
من گەورەم کردیت و...
کردمیت بە پیاو و ژیایت و نەمردیت!
٭٭٭
بەیانیت باش
من ناوم (کەڵەشێر)ە و خەڵکی مەڵکەندیم
چەندین ساڵە پاسەوانم و بەیانیان زوویش
بۆ ئەم گەڕەکە ئەخوێنم
لە مێژووی ڕاژەڕبویشدا تەتەر بووم و
چەندین نامەی نەهێنیم لێرەوە گەیاندۆتە ئەشکەوتەکان
بەڵام ئێستا دەنگم نووساوە
تووتییەکی دوکتۆر پێی وتم
لە گەرووتا گرێیەک دروست بووە
چارەسەرت لە دەرەوەیە
منیش چەندین سکاڵانامەم گەیاندە کەڵەشێرە گەورەکان
کەچی سەیر ئەوەیە دوێنێ دوکتۆرە تووتییەکە پێی وتم
نەگبەت! تۆ وا دیارە ئاگات لە هیچ نییە
بەر لە چەند ڕۆژێ
لە جێگەی تۆ
مریشکێکی ساغ و سەلیم و جوانیان نارد بۆ هەندەران
٭٭٭
ئەم کاتەت باش
من ناوم (کرمی ئاوریشم)ە
خەڵکی کوڕەکاژاوم
خۆم و دایکم و باوکم و خوشکەکانم
شەو و ڕۆژ خەریکی ئاوریشم کردنین
بەڵام ڕەنج بە خەسارین
سیسارکە کەچەڵەیەکی ئەم ناوە
لەگەڵ کۆمەڵێ قەلەباچکەی پۆلیسدا
هەموو مانگێک ئەگەنە سەرمان و
چیمان دروست کردووە ئەیپێچنەوە و
ئەیخەنە ژێر باڵیان و ئەیبەن
مامزێکی سپی وتی:
هۆ نیشتمان
لە ئێستەدا تۆ بە قەد بەڕەیەکی کۆن و دڕاو
یان ئاوێنەیەکی شکاو، یان تەنەکەیەکی نەوتی بەتاڵ
یان جامێکی قوپاو و
قوتیلەیەک خۆشەویست نیت
نە جارێک و نە دوو و نە سێ و نە بیست
دەستی ئێمەت کردووە بە زاخی درۆکانتا
وشەی (جوانی) نازانێ بچێ بۆ کوێ؟ !
ناوێرێ بچێتە دەرێ
نەبادا لە ناوی بەرن
وشەی (هەق) بێ سەر و شوێنە و
دەمێکە کەس نەیبینیوە
وشەی (ئارام) ئەڵێ تاقەتم لێبڕاوە
ڕەنگە لەم وڵاتەدا ئیتر ناوی خۆم
بگۆڕم بە (ناکام)
گەر کراسێ بۆ کچەکەی خۆیشی بکات
ئەبێ کراسی ژنانی ئەم دنیایە پێی بزانن و
باخچەی گشتی بەهەردوو دەست هەڵیبڕێ و
لەسەر ئەم جادەی سەهۆڵەیش هەڵبواسرێ!
ئەم باوکە چەنەبازەی من
ڕۆژی دەیان جار پێم ئەڵێ:
چەترێکم بۆ شیعرەکانت دروستکردووە
بۆ ئەوەی لە هاویندا سێبەریان بۆ بکات و
لە زستانیشدا تەڕنەبن.
جادەیەکم بۆ چیرۆکەکانت قیرتاو کردووە
بۆ ئەوەی ئیتر قاچیان لە چاڵ و چۆڵی
هەڵنەنووتێ. نەخۆشخانەیەکم بۆ وشەکانت
کردۆتەوە بۆ ئەوەی ئەگەر نەخۆش کەوتن
بە پەلە چارەسەر بکرێن. هەروەها چەندین
مزگەوتی تازەیشم بۆ دروستکردووی تا لە خوا
دوورنەکەویتەوە گەورەترینیان ئەو مزگەوتەیە
کە لووتی چۆتە ناو هۆڵی هونەرەوەو
ڕۆژی پێنج جار بەسەر مۆسیقاو گۆرانی و
شیعردا ئەپژمێ و لووتیشی بە پەردەی شانۆکە
ئەسڕێ!
ئەی باوکە گەوجەکەم!
تۆ تاقە باوکی کە منەت بەسەر کوڕو
بەسەر کچت و بەسەر شەقام و بەسەر درەخت و
بەسەر گردی زیندووان و شەهیدان و
بەسەر باخچەو بەسەر بولبول و پارکەکانی
خۆتدا بکەیت!
لە بیرتە ئەو ساڵە
لە جێگەی دەستێکی قرتاوت
دەستێکی دەستکردم بۆ هێنایت
باشتریش لەو دەستەی کە هەتبوو
بیرت چوو؟ !
ئەو ساڵەی نەخۆشییە قورسەکەت گرتبوو
هەموو ڕۆژ چەندجارێ
بە کەوچک دەرمانم ئەکردە دەمتەوە و
چەند شەویش لەسەر یەک
من ئێشکی لەرزوتای تۆم گرت و
ئەنووستم
پێم ناڵێی چیت هەبوو؟ !
چەند قلێ لە شیعری سیسەڵەی گیرفان و
باوەشێ کتێبی ناقۆڵن و قەڵەم و لاستیکێ و
لەوامە بەو لاوە چیت هەبوو؟ !
هەتاکوو ساوایش بوویت، هەڵتەکیم، داتەکیم
ئەوەندە لەو شیری نیدۆیەم بۆ کڕیت؟ !
لە بیرتە
بۆ ئەوەی پێبکەنیت
چی نوکتەی دنیایە بۆم کردیت؟ !
لە بیرتە
بۆ ئەوەی دەرکەویت
کڵاو و جامانە و مشکیەکەی خۆم داگرت
دامێتی... بیبەستیت
تۆ چی بوویت؟ !
هیچ نەبوویت... کیلۆیەک لە گۆشت و ئێسقانی بێ کەڵک بوویت
من گەورەم کردیت و...
کردمیت بە پیاو و ژیایت و نەمردیت!
٭٭٭
بەیانیت باش
من ناوم (کەڵەشێر)ە و خەڵکی مەڵکەندیم
چەندین ساڵە پاسەوانم و بەیانیان زوویش
بۆ ئەم گەڕەکە ئەخوێنم
لە مێژووی ڕاژەڕبویشدا تەتەر بووم و
چەندین نامەی نەهێنیم لێرەوە گەیاندۆتە ئەشکەوتەکان
بەڵام ئێستا دەنگم نووساوە
تووتییەکی دوکتۆر پێی وتم
لە گەرووتا گرێیەک دروست بووە
چارەسەرت لە دەرەوەیە
منیش چەندین سکاڵانامەم گەیاندە کەڵەشێرە گەورەکان
کەچی سەیر ئەوەیە دوێنێ دوکتۆرە تووتییەکە پێی وتم
نەگبەت! تۆ وا دیارە ئاگات لە هیچ نییە
بەر لە چەند ڕۆژێ
لە جێگەی تۆ
مریشکێکی ساغ و سەلیم و جوانیان نارد بۆ هەندەران
٭٭٭
ئەم کاتەت باش
من ناوم (کرمی ئاوریشم)ە
خەڵکی کوڕەکاژاوم
خۆم و دایکم و باوکم و خوشکەکانم
شەو و ڕۆژ خەریکی ئاوریشم کردنین
بەڵام ڕەنج بە خەسارین
سیسارکە کەچەڵەیەکی ئەم ناوە
لەگەڵ کۆمەڵێ قەلەباچکەی پۆلیسدا
هەموو مانگێک ئەگەنە سەرمان و
چیمان دروست کردووە ئەیپێچنەوە و
ئەیخەنە ژێر باڵیان و ئەیبەن
مامزێکی سپی وتی:
هۆ نیشتمان
لە ئێستەدا تۆ بە قەد بەڕەیەکی کۆن و دڕاو
یان ئاوێنەیەکی شکاو، یان تەنەکەیەکی نەوتی بەتاڵ
یان جامێکی قوپاو و
قوتیلەیەک خۆشەویست نیت
نە جارێک و نە دوو و نە سێ و نە بیست
دەستی ئێمەت کردووە بە زاخی درۆکانتا
وشەی (جوانی) نازانێ بچێ بۆ کوێ؟ !
ناوێرێ بچێتە دەرێ
نەبادا لە ناوی بەرن
وشەی (هەق) بێ سەر و شوێنە و
دەمێکە کەس نەیبینیوە
وشەی (ئارام) ئەڵێ تاقەتم لێبڕاوە
ڕەنگە لەم وڵاتەدا ئیتر ناوی خۆم
بگۆڕم بە (ناکام)