نە هۆزی خەنجەری لەگەڵدایە و
نە عەشیرەتی پەیکوڵ و
نە حزبی قوڕقوشم
تاق و تەنیا وەک پەلکەگیا وایە
یا خود وەکوو پەڕەسێلکەی شیعر
یان کەروێشکێکی ناو چیرۆک
دێت و دەچێ
(با)یەکە هەگبەیەکی بچووکی هەوری
داوە بە شانە سپییەکانیا و خێرایەتی و کەوتۆتە ڕێ
(با)یەکە و یەک ماڵی نییە و
هەرچی ئازارە ماڵێتی
ناو بە ناوێ لەناو ستوونی بێزاری
ڕۆژنامەیەکی ئازادا دائەنیشێ
یاخود هەڵئەسێتە سەر پێ و لە ستوونەوە باز ئەدا و
ئەچێتە ناو کوێرەوەری و ئەشکەنجەوە و
لەدواییشدا پرشنگ و باران ئەنووسێ
لەم ستوونە باریکە لەو ڕۆشنەدا
بە دار و بەرد و باخچەوە
بە پاییز و بە خونچەوە
بە دار سێوی هەڵەبجەوە
هەموومان جێمان بۆتەوە
هەموو جارێ ئەو ستوونە بچکۆلەیە
جادە چاوەڕوانێ ئەکات هەتاکوو دێ
هەموو جارێ ئەم قەڵەمە
گرێی وشەی ناو دڵی خۆی
بۆ کاغەزێ، بۆ گەڵایە،
بۆ پەپوولەیەک، عاشقێ، ئەکاتەوە و
پێیان ئەڵێ:
لە ڕاستیدا من دەنووک و لەسەر و لە قەڵەمدان و لە دێڕم دڵنیا نیم
چونکە لەوانەیە ڕۆژێ
لە باوەشی کاولاشێکی دوورەدەستی بێ ئەدرەسدا
یان لە سیلەی کۆڵانێکی کوێرە مووشەی ئەم شارەدا
یاخود لەسەر کورسی خەمی چایخانەیەک
یان لە پیاسەی ئێوارەیەکی کەرکووک دا
وەختێ شیعرم وەکوو سۆران تاق و تەنیا
ئەچێتەوە بۆ ماڵەوە...
یان لەناو خواردنی پاروویەکی
بەر عەرەبانەی دەستیدا...
یان ئەو وەختەی کە دەستی منداڵەکەم گرتووە و ئەیبەم
بۆ شاری یاری و بۆ سواری کورسی کورسی
بە یەکەوە هەردووکمان ڕەوانەی قیامەت و
شاری مردنی خوا بکەن
دڵنیا نیم. سەرنیا نیم..ڕۆح نیا نیم.
چۆنکە ئاخر سەر پەڕاندن!
لە پێچی ئەم مێژووەدا
لە تەمتومانی ڕۆژە و ئەم دەورەدا
لە گێژاوێکی... مەلادا
لە زریانێکی فەتوادا
سەر پەڕاندن
لە تێکردنی پەرداخی ئاو سووکترە
لە گرێدانی قەیتانی قۆندەرەیەک ئاسانترە
لە بڕیاری سڕینەوەی وشەیەکیش خێراترە
ئاخر سەربڕین لەناو ئەم حیکایەتی غەدرانەدا
لە هەڵپچڕینی سەری بۆتڵێکی بادە
ڕەحەتترە!
ئەم نیشتمانە
نیوەڕوان کە ئەیبینی
خۆیمان لێ ئەکا بە (گاندی) و
لە شەویشدا (بۆکاسا)یە و
بە بەیانیان سۆفییەکەی نوورانیە و
ئێوارانیش جلی (بارق) و (حەجاج)ی
لەبەردایە!
بە ڕۆژ ئەو درەختی شیعرە و
بە شەو تەورە
بە ڕۆژ تیرێژی هەتاوە و
بە شەوقەکەی شەوەزەنگە!
شەوی ڕابردوو نەنووستم
ئەوەندە نانی شەل و کوێری ئەم وڵاتە یەخەی
گرتووم.
شەوی ڕابوردوو نەنووستم
ئەوەندە سکاڵای: گەڵای غەدرلێکرو.
پۆلە چۆلەکەی برسی، پۆلە شەپۆلی تینوو،
پۆلە گوڵی چاو بە فرمێسک. ڕەوە ئەسپی ماندوو،
هاواریان لێکردووم.
'ئەو وەختەی نیشتمان گوێ لە دارستانە
غەدر لێکراوەکان ناگرێ، ئیتر دارو بەرد بیر
لە حاشاکردن ئەکەنەوە. ئەو وەختەی نیشتمان
چاوی خۆی لە ئاست ئەو هەموو لاشەی غەدرە
ئەنووقێنێ، ئازارەکان
بیر لە بەهارێکی سوور ئەکەنەوە. ئەو
وەختەی نیشتمان چاو لە دزەکان ئەپۆشێ. دزەکان
بیر لە دزینی خودی نیشتمان خۆی ئەکەنەوە. !
من ناوم قەڵەمەو لە باخەڵێکی ئەمیندام.
ئێمە هەزاران هەزارین و هەموویشمان ناومان
قەڵەمە.
بۆ ئەوەی لە یەکتر جیامان کەیتەوە. ئەبێ
یەکە یەکە تەماشای چاوی وشەکانمان و دڵی
وشەکانمان و ڕەنگی وشەکانمان بکەیت و لەمانەیش
گرنگتر تەماشای هەنگاوەکانمان بکەیت.
هەموومان ناومان قەڵەمەو بەڵام هەریەکەو
لە باخەڵێکدایە.
قەڵەم هەیە لە باخەڵی ساماندایە.
قەڵەم هەیە باران پێی ئەنووسێ.
قەڵەم هەیە وا لە پەنجەکانی گوڵەبەڕۆژەدا.
قەڵەم هەیە بە دەستی تۆڵەوە.
قەڵەم هەیە لە خێڵی خوێنە.
یان لە هۆزی شمشێر.
قەڵەم هەیە سەری پڕە لە بەفر.
قەڵەم هەیە دڵی پڕە لە پەپوولە.
قەڵەم هەیە گیانی پڕە لە دڕکەزی.
نە عەشیرەتی پەیکوڵ و
نە حزبی قوڕقوشم
تاق و تەنیا وەک پەلکەگیا وایە
یا خود وەکوو پەڕەسێلکەی شیعر
یان کەروێشکێکی ناو چیرۆک
دێت و دەچێ
(با)یەکە هەگبەیەکی بچووکی هەوری
داوە بە شانە سپییەکانیا و خێرایەتی و کەوتۆتە ڕێ
(با)یەکە و یەک ماڵی نییە و
هەرچی ئازارە ماڵێتی
ناو بە ناوێ لەناو ستوونی بێزاری
ڕۆژنامەیەکی ئازادا دائەنیشێ
یاخود هەڵئەسێتە سەر پێ و لە ستوونەوە باز ئەدا و
ئەچێتە ناو کوێرەوەری و ئەشکەنجەوە و
لەدواییشدا پرشنگ و باران ئەنووسێ
لەم ستوونە باریکە لەو ڕۆشنەدا
بە دار و بەرد و باخچەوە
بە پاییز و بە خونچەوە
بە دار سێوی هەڵەبجەوە
هەموومان جێمان بۆتەوە
هەموو جارێ ئەو ستوونە بچکۆلەیە
جادە چاوەڕوانێ ئەکات هەتاکوو دێ
هەموو جارێ ئەم قەڵەمە
گرێی وشەی ناو دڵی خۆی
بۆ کاغەزێ، بۆ گەڵایە،
بۆ پەپوولەیەک، عاشقێ، ئەکاتەوە و
پێیان ئەڵێ:
لە ڕاستیدا من دەنووک و لەسەر و لە قەڵەمدان و لە دێڕم دڵنیا نیم
چونکە لەوانەیە ڕۆژێ
لە باوەشی کاولاشێکی دوورەدەستی بێ ئەدرەسدا
یان لە سیلەی کۆڵانێکی کوێرە مووشەی ئەم شارەدا
یاخود لەسەر کورسی خەمی چایخانەیەک
یان لە پیاسەی ئێوارەیەکی کەرکووک دا
وەختێ شیعرم وەکوو سۆران تاق و تەنیا
ئەچێتەوە بۆ ماڵەوە...
یان لەناو خواردنی پاروویەکی
بەر عەرەبانەی دەستیدا...
یان ئەو وەختەی کە دەستی منداڵەکەم گرتووە و ئەیبەم
بۆ شاری یاری و بۆ سواری کورسی کورسی
بە یەکەوە هەردووکمان ڕەوانەی قیامەت و
شاری مردنی خوا بکەن
دڵنیا نیم. سەرنیا نیم..ڕۆح نیا نیم.
چۆنکە ئاخر سەر پەڕاندن!
لە پێچی ئەم مێژووەدا
لە تەمتومانی ڕۆژە و ئەم دەورەدا
لە گێژاوێکی... مەلادا
لە زریانێکی فەتوادا
سەر پەڕاندن
لە تێکردنی پەرداخی ئاو سووکترە
لە گرێدانی قەیتانی قۆندەرەیەک ئاسانترە
لە بڕیاری سڕینەوەی وشەیەکیش خێراترە
ئاخر سەربڕین لەناو ئەم حیکایەتی غەدرانەدا
لە هەڵپچڕینی سەری بۆتڵێکی بادە
ڕەحەتترە!
ئەم نیشتمانە
نیوەڕوان کە ئەیبینی
خۆیمان لێ ئەکا بە (گاندی) و
لە شەویشدا (بۆکاسا)یە و
بە بەیانیان سۆفییەکەی نوورانیە و
ئێوارانیش جلی (بارق) و (حەجاج)ی
لەبەردایە!
بە ڕۆژ ئەو درەختی شیعرە و
بە شەو تەورە
بە ڕۆژ تیرێژی هەتاوە و
بە شەوقەکەی شەوەزەنگە!
شەوی ڕابردوو نەنووستم
ئەوەندە نانی شەل و کوێری ئەم وڵاتە یەخەی
گرتووم.
شەوی ڕابوردوو نەنووستم
ئەوەندە سکاڵای: گەڵای غەدرلێکرو.
پۆلە چۆلەکەی برسی، پۆلە شەپۆلی تینوو،
پۆلە گوڵی چاو بە فرمێسک. ڕەوە ئەسپی ماندوو،
هاواریان لێکردووم.
'ئەو وەختەی نیشتمان گوێ لە دارستانە
غەدر لێکراوەکان ناگرێ، ئیتر دارو بەرد بیر
لە حاشاکردن ئەکەنەوە. ئەو وەختەی نیشتمان
چاوی خۆی لە ئاست ئەو هەموو لاشەی غەدرە
ئەنووقێنێ، ئازارەکان
بیر لە بەهارێکی سوور ئەکەنەوە. ئەو
وەختەی نیشتمان چاو لە دزەکان ئەپۆشێ. دزەکان
بیر لە دزینی خودی نیشتمان خۆی ئەکەنەوە. !
من ناوم قەڵەمەو لە باخەڵێکی ئەمیندام.
ئێمە هەزاران هەزارین و هەموویشمان ناومان
قەڵەمە.
بۆ ئەوەی لە یەکتر جیامان کەیتەوە. ئەبێ
یەکە یەکە تەماشای چاوی وشەکانمان و دڵی
وشەکانمان و ڕەنگی وشەکانمان بکەیت و لەمانەیش
گرنگتر تەماشای هەنگاوەکانمان بکەیت.
هەموومان ناومان قەڵەمەو بەڵام هەریەکەو
لە باخەڵێکدایە.
قەڵەم هەیە لە باخەڵی ساماندایە.
قەڵەم هەیە باران پێی ئەنووسێ.
قەڵەم هەیە وا لە پەنجەکانی گوڵەبەڕۆژەدا.
قەڵەم هەیە بە دەستی تۆڵەوە.
قەڵەم هەیە لە خێڵی خوێنە.
یان لە هۆزی شمشێر.
قەڵەم هەیە سەری پڕە لە بەفر.
قەڵەم هەیە دڵی پڕە لە پەپوولە.
قەڵەم هەیە گیانی پڕە لە دڕکەزی.