ئەی نیشتمانی بێ گوێچکەم!
تۆ ئەتەوێ هەر چۆنێک بێ و
هەرچیەک بیت
خۆشم بوێی؟ !
بە فر بی یان قوڕو لیتەو
هەتاو بی یان تەم و مژو
تەپ و تۆز بی و یاخود فەزایەکی بێگەرد
هەر وەکو یەک تەماشات کەم؟ !
هەر چۆنی بی... خۆشم بوێی؟ !
ببی بە ئەسپی قاچاخجی و باری تلیاک و
هێروین بێنی و بەری... خۆشم بوێی؟ !
ببی بە چەکمەی چەرمینی ژەنەراڵێکی دراوسێ
یاخود ببی بە مێزەری فەتوایەکی ڕق و تۆڵە
من هەر ئەبێ خۆشم بوێی؟
تۆ ئەتەوێ هەر چیت کردو
هەر چیت وت و هەرچیشت ویست
لەبەر ئەوەی تۆ نیشتمانی تاقانەی
من بیانخەمە سەرچاوم؟ !
یەعنی ئەگەر بەیانییەک هەستای لە خەو
داوای خوێنی چیرۆکێکی تازەمت کرد
تا خوتبەیەکی نەخۆشت بیکاتە جەستەی خۆیەوە
بڵێم باشەو من بتدەمێ و خۆشم بوێی؟ !
یاخود ئەگەر ئێوارەیەک
لەسەر خوانێ بۆ سەخاوەت
بێ بەسەرتاو بۆ یادگار
چاوێکم بدەیتە دەستی
پادشایەکی یەک چاوی
میوانی خۆت
بڵێم باشەو خۆشم بوێی؟ !
من ناتوانم هەر چۆنێ بی خۆشم بوێی؟ !
ببی بە دەردو نەخۆشی بۆ قەڵەم و
ببی بە کوللەو بە ئافات بۆ سەمەل و
بۆ کتێب و بۆ ڕۆژنامەو خۆشم بوێی؟ !
ببی بە دڕکی تەلبەندو
بە ساحرێکی چاوبەست و
بە لیبووکێکی سەر شانۆو
خەوی موگناتیسیم لێ بخەیت و
تەنهاو تەنها لەبەر ئەوەی نیشتمانی
خۆشم بوێی؟
ڕۆژێ بەردێکی خزمی نیشتمان
بە کانییەکی نەناسراوی وت:
ئەبێ لەو دەشتەدا بۆم بنووسی
کە من لە تۆیش ناسکترم
کانییەکە وتی: من هەرگیز درۆی وا ناکەم
بەردەکە پێی وت: ئەتکوژم
-بشمکوژی من هەرگیز درۆی وا ناکەم
بەردی نەگریس خۆی خل کردەوە
هەتا سەردەمی کانییەکە و
نەیهێشت کانی هەناسە بات
هەتاکوو مرد!
لە دوورتریش
زێیەک لە خۆی بایی بووبوو
هەرچیی ئەبینی پێی ئەوت:
من تۆم نەکرد
بەم پێکەنینی پێدەشتە؟ !
بە ڕەنگ و بۆ و سەمای سەوزی
ئەم دارستانە زەبەندە؟ !
بە کوڕژن و حیلەی بەردی
دیرۆکی ناو ئەم دەربەندە؟ !
لەبەر ئەوە من هەرچیم وت
هەموو ئەبێ بڵێن وایە!
بەڵام جارێ باران پێی وت:
مەغروور مەبە
ئەوەی هەتە و بۆ خۆت ئەڵێی
من کردوومە
ئەوەی کردەی هەمووانە
مەغروور مەبە
ئەگەر من ساڵێ دام نەکرد
بچووک بچووک ئەبێتەوە و
قسەت ناگاتە گوێی کەس و
لەدواییدا کۆتاییشت
لە چۆمێکی وشکدایە!
ئەمڕۆ نیشتمان لەسەر جادەی سەهۆڵەکە
خۆی کردبوو بە فریشتە و دەمامکی یەکێک
لە پاکیزەکانی بەستبوو
لە پڕێکدا ژنێکی ڕەقەڵەی ڕەشتاڵەی ناو ئەنفال هات و
بە دوو پەنجە دەمامکی
خستە خوارێ و ئەوسا ئیتر
لە هەردوو چاوی و
هەردوو کونە لووتی و دەمیەوە
تۆپەڵ تۆپەڵ، کرم و قالۆنچە و
سیسرک و ملە و هەزارپێکان
هاتنە دەرێ!
بەیانیت باش
من ناوم (قەڵەم)ە
لەناو پەنجەکانی (با)یەکی گەنجدام
خاوەنەکەم هەمیشە
هەتاوم پێ ئەنووسێتەوە
ئەو سڵ لە هیچ تارماییە و
لاستیکێکی خەت کوژانەوەی
مقەستەکان ناکاتەوە
من هەندێ جار کە ئەو پێم ئەنووسێت
دڵم ئەکەوێتە خورپەخورپ
نایشیشارمەوە ئەترسم!
چونکە ئەو یان دەمامکی
شاخێکی گەورە هەڵئەداتەوه
یان چنگ ئەنێتە چنگی ڕەشەبایەکی دڕ
ئەم خۆی (با)یەکە بە جەستە لاواز و
خەڵکی کۆڵانێکی لاتە و
تۆ ئەتەوێ هەر چۆنێک بێ و
هەرچیەک بیت
خۆشم بوێی؟ !
بە فر بی یان قوڕو لیتەو
هەتاو بی یان تەم و مژو
تەپ و تۆز بی و یاخود فەزایەکی بێگەرد
هەر وەکو یەک تەماشات کەم؟ !
هەر چۆنی بی... خۆشم بوێی؟ !
ببی بە ئەسپی قاچاخجی و باری تلیاک و
هێروین بێنی و بەری... خۆشم بوێی؟ !
ببی بە چەکمەی چەرمینی ژەنەراڵێکی دراوسێ
یاخود ببی بە مێزەری فەتوایەکی ڕق و تۆڵە
من هەر ئەبێ خۆشم بوێی؟
تۆ ئەتەوێ هەر چیت کردو
هەر چیت وت و هەرچیشت ویست
لەبەر ئەوەی تۆ نیشتمانی تاقانەی
من بیانخەمە سەرچاوم؟ !
یەعنی ئەگەر بەیانییەک هەستای لە خەو
داوای خوێنی چیرۆکێکی تازەمت کرد
تا خوتبەیەکی نەخۆشت بیکاتە جەستەی خۆیەوە
بڵێم باشەو من بتدەمێ و خۆشم بوێی؟ !
یاخود ئەگەر ئێوارەیەک
لەسەر خوانێ بۆ سەخاوەت
بێ بەسەرتاو بۆ یادگار
چاوێکم بدەیتە دەستی
پادشایەکی یەک چاوی
میوانی خۆت
بڵێم باشەو خۆشم بوێی؟ !
من ناتوانم هەر چۆنێ بی خۆشم بوێی؟ !
ببی بە دەردو نەخۆشی بۆ قەڵەم و
ببی بە کوللەو بە ئافات بۆ سەمەل و
بۆ کتێب و بۆ ڕۆژنامەو خۆشم بوێی؟ !
ببی بە دڕکی تەلبەندو
بە ساحرێکی چاوبەست و
بە لیبووکێکی سەر شانۆو
خەوی موگناتیسیم لێ بخەیت و
تەنهاو تەنها لەبەر ئەوەی نیشتمانی
خۆشم بوێی؟
ڕۆژێ بەردێکی خزمی نیشتمان
بە کانییەکی نەناسراوی وت:
ئەبێ لەو دەشتەدا بۆم بنووسی
کە من لە تۆیش ناسکترم
کانییەکە وتی: من هەرگیز درۆی وا ناکەم
بەردەکە پێی وت: ئەتکوژم
-بشمکوژی من هەرگیز درۆی وا ناکەم
بەردی نەگریس خۆی خل کردەوە
هەتا سەردەمی کانییەکە و
نەیهێشت کانی هەناسە بات
هەتاکوو مرد!
لە دوورتریش
زێیەک لە خۆی بایی بووبوو
هەرچیی ئەبینی پێی ئەوت:
من تۆم نەکرد
بەم پێکەنینی پێدەشتە؟ !
بە ڕەنگ و بۆ و سەمای سەوزی
ئەم دارستانە زەبەندە؟ !
بە کوڕژن و حیلەی بەردی
دیرۆکی ناو ئەم دەربەندە؟ !
لەبەر ئەوە من هەرچیم وت
هەموو ئەبێ بڵێن وایە!
بەڵام جارێ باران پێی وت:
مەغروور مەبە
ئەوەی هەتە و بۆ خۆت ئەڵێی
من کردوومە
ئەوەی کردەی هەمووانە
مەغروور مەبە
ئەگەر من ساڵێ دام نەکرد
بچووک بچووک ئەبێتەوە و
قسەت ناگاتە گوێی کەس و
لەدواییدا کۆتاییشت
لە چۆمێکی وشکدایە!
ئەمڕۆ نیشتمان لەسەر جادەی سەهۆڵەکە
خۆی کردبوو بە فریشتە و دەمامکی یەکێک
لە پاکیزەکانی بەستبوو
لە پڕێکدا ژنێکی ڕەقەڵەی ڕەشتاڵەی ناو ئەنفال هات و
بە دوو پەنجە دەمامکی
خستە خوارێ و ئەوسا ئیتر
لە هەردوو چاوی و
هەردوو کونە لووتی و دەمیەوە
تۆپەڵ تۆپەڵ، کرم و قالۆنچە و
سیسرک و ملە و هەزارپێکان
هاتنە دەرێ!
بەیانیت باش
من ناوم (قەڵەم)ە
لەناو پەنجەکانی (با)یەکی گەنجدام
خاوەنەکەم هەمیشە
هەتاوم پێ ئەنووسێتەوە
ئەو سڵ لە هیچ تارماییە و
لاستیکێکی خەت کوژانەوەی
مقەستەکان ناکاتەوە
من هەندێ جار کە ئەو پێم ئەنووسێت
دڵم ئەکەوێتە خورپەخورپ
نایشیشارمەوە ئەترسم!
چونکە ئەو یان دەمامکی
شاخێکی گەورە هەڵئەداتەوه
یان چنگ ئەنێتە چنگی ڕەشەبایەکی دڕ
ئەم خۆی (با)یەکە بە جەستە لاواز و
خەڵکی کۆڵانێکی لاتە و