ئەی قومری ئاوی ڕەنجەڕۆ
ئەی هەواڵی سەرباڵ شینی ژنی خنکاو
دەنگی خنکاو! (مانگ)ی خنکاو!
عەشقی خنکاو!
ئەی شاژنی فرمێسکی چاو!
تۆ پێم ناڵێی؟
لەناو ئەم هەموو پاییزە جوانانەدا...
لەناو ئەم هەموو گوڵاڵە زەردانەدا...
لەناو ئەم هەموو شیوەنە شۆخانەدا...
ئەم هەموو چرا ڕەشپۆشە و
ئا ئەم هەموو زایەڵە کەمەرباریکە و
لەناو ئەم هەموو کۆتەڵە گەرمانەدا...
تۆ پێم ناڵێی؟
ماڵی منت چۆن دۆزیوە؟ !
لەبەر شیعر؟ !
ئاخر شیعر هەرگیز هەرگیز
لەو پرچانەت جوانتر نییە!
ئاخر شیعر... هەرگیز هەرگیز
لەو نووستنەت قووڵتر نییە!
لەو جەستەیەت سپی تر و
زمانیشی لە بێدەنگی ژێر ئاوی تۆ
ڕەوانتر و پاکتر نییە!
ئەی سترانە خنکاوەکەی
بەرد لێبەستراوی بنی ئاو
منیش ئەمڕۆ
خەمی گران و قورسی تۆم
لە شیعرەکانم بەستووە
بۆیە بەرەو بنی خەیاڵ
وەک تاڵە مووی جێماوی تۆ
کەوتوومە ڕێ و ئەڵێم خوایە
بەشکوو شەوان شیعرم لەوێ
ببن بە شەمی داگیرساو و لەژێر ئاودا و
بە لاکێشێکی نارنجی بە بریقەی
دەوری لەشت و
من ئەزانم لە سەرەوەیش
نەوڕەسی عەشق
هەموو ساڵێ لەم ڕۆژەدا
بە باڵ لەسەر
قەراغی نزمی هەر هەورێ
لەبان دەریاچەکەی دوکان
یادی ئەم غەدرە ئەنووسێ!
ئێوە نازانن ئەم نیشتمانە
بە ناوی پیرۆزی خاک و خۆڵەوە
بە شایەتی باڵندەکان
بە شایەتی ئەو هەموو دارستانانە
ئەو هەموو مار و مێر و بۆق و مارمێلکە و سیسرکەوە
بە شایەتی ئەو هەموو سمۆرانە
ئەو هەموو قەتێ و مامز و کەروێشکانەوە
بە بێدەنگی
بە دزی ئازادییەوە
بە دزی ڕەنگی سپییەوە
بە دزی درەختەکانەوە
بە دزی چاوی بارانەوە
ئێوە نازانن بە دزی خۆرەتاوەوە
چەند شیعریان کوشتووە
چەند چیرۆکیان سەر بڕیوە
چەند شانۆنامەیان فڕاندووە
چەند خەویان زیندەبەچاڵ کردووە
ئاخر ناوەکان زۆرن و بە من ڕیز ناکرێن
ئاخر من و (سۆرانی مامە حەمە)
وەکوو درەخت و ئاو
مەل و هەوا
دوو دۆستی گیانی بە گیانی بووین
ئەو هەموو جارێ ئەهات و
لەر سەر سنگم مۆمێکی دائەگیرسان و
ئەیوت: ئەمەشیان بە یادی قومرییەکی کوژراو
ئەمەشیان بۆ وتارێکی تیرۆرکراو
ئەم دووانەش بۆ کەرکووک و عەلی مەردان
ئا ئەمەیش بۆ قژی (جەبار جەباری)
ئاخر (سۆران) دوا گەنم و جۆی وتاری خۆی
هەر لەسەر سنگی من نووسی
ئێوە نازانن ئێمەی داروبەرد ئەیزانین
بە دزییەوە نا
بە بەرچاوی خوا خۆیەوە
بە بەرچاوی ئازادییەوە
بە بەرچاوی کورسییەکانی پەرلەمانەوە
بە بەرچاوی منارە و کڵێسەوە
خوێنی چەند ڕەز و مەزاریان دزی
بە مردوویی چەند بازن و موستیلەیان
لە دەست و پەنجەی عاشقان دەرهێنا
چەند پەڵە هەوری سک پڕیان فرۆشت
چەند پەنجەرەی قوربانییان
لە تاریکیدا مەزات کرد!
چەند ڕیشی وەک ڕیشی (مەولەوی)یان
کرد بە یەک و ڕستیانەوە بۆ گۆرەویی ئاخوندێک و
بۆ تان و پۆی جبەیەک و
قەدەکانی عەمامەیەک!
تیترواسکێکی حەکیم و بە ئەزموونی
ڕیش سپی لە کەنار گۆمێ پیاسەی ئەکرد و
لەبەر خۆیەوە ئەیوت و ئەیوتەوە!
کام ئاواز سپییە، بە یەک پەڵەی ڕەشی
دەنگ لەلای گوێ ئەبێزرێ!
یەک غەدر
بەسە بۆ ئەوەی دادپەروەریی پێ عەیبدار بێ!
یەک چاوی قرپۆک و یەک دومەڵی
گەڤار بەسە بۆ ئەوەی هەموو جوانییەکانی دیکەی ڕوخسار و
لەش بشێوێنێ!
لەسەر جادەی سەهۆڵەکە ڕاوەستاوم
ئەم ئێوارەیە من پڕم لە وردەشووشەی شکاوی
پەنجەرەی گەنجی ئەم شارە
ئەی هەواڵی سەرباڵ شینی ژنی خنکاو
دەنگی خنکاو! (مانگ)ی خنکاو!
عەشقی خنکاو!
ئەی شاژنی فرمێسکی چاو!
تۆ پێم ناڵێی؟
لەناو ئەم هەموو پاییزە جوانانەدا...
لەناو ئەم هەموو گوڵاڵە زەردانەدا...
لەناو ئەم هەموو شیوەنە شۆخانەدا...
ئەم هەموو چرا ڕەشپۆشە و
ئا ئەم هەموو زایەڵە کەمەرباریکە و
لەناو ئەم هەموو کۆتەڵە گەرمانەدا...
تۆ پێم ناڵێی؟
ماڵی منت چۆن دۆزیوە؟ !
لەبەر شیعر؟ !
ئاخر شیعر هەرگیز هەرگیز
لەو پرچانەت جوانتر نییە!
ئاخر شیعر... هەرگیز هەرگیز
لەو نووستنەت قووڵتر نییە!
لەو جەستەیەت سپی تر و
زمانیشی لە بێدەنگی ژێر ئاوی تۆ
ڕەوانتر و پاکتر نییە!
ئەی سترانە خنکاوەکەی
بەرد لێبەستراوی بنی ئاو
منیش ئەمڕۆ
خەمی گران و قورسی تۆم
لە شیعرەکانم بەستووە
بۆیە بەرەو بنی خەیاڵ
وەک تاڵە مووی جێماوی تۆ
کەوتوومە ڕێ و ئەڵێم خوایە
بەشکوو شەوان شیعرم لەوێ
ببن بە شەمی داگیرساو و لەژێر ئاودا و
بە لاکێشێکی نارنجی بە بریقەی
دەوری لەشت و
من ئەزانم لە سەرەوەیش
نەوڕەسی عەشق
هەموو ساڵێ لەم ڕۆژەدا
بە باڵ لەسەر
قەراغی نزمی هەر هەورێ
لەبان دەریاچەکەی دوکان
یادی ئەم غەدرە ئەنووسێ!
ئێوە نازانن ئەم نیشتمانە
بە ناوی پیرۆزی خاک و خۆڵەوە
بە شایەتی باڵندەکان
بە شایەتی ئەو هەموو دارستانانە
ئەو هەموو مار و مێر و بۆق و مارمێلکە و سیسرکەوە
بە شایەتی ئەو هەموو سمۆرانە
ئەو هەموو قەتێ و مامز و کەروێشکانەوە
بە بێدەنگی
بە دزی ئازادییەوە
بە دزی ڕەنگی سپییەوە
بە دزی درەختەکانەوە
بە دزی چاوی بارانەوە
ئێوە نازانن بە دزی خۆرەتاوەوە
چەند شیعریان کوشتووە
چەند چیرۆکیان سەر بڕیوە
چەند شانۆنامەیان فڕاندووە
چەند خەویان زیندەبەچاڵ کردووە
ئاخر ناوەکان زۆرن و بە من ڕیز ناکرێن
ئاخر من و (سۆرانی مامە حەمە)
وەکوو درەخت و ئاو
مەل و هەوا
دوو دۆستی گیانی بە گیانی بووین
ئەو هەموو جارێ ئەهات و
لەر سەر سنگم مۆمێکی دائەگیرسان و
ئەیوت: ئەمەشیان بە یادی قومرییەکی کوژراو
ئەمەشیان بۆ وتارێکی تیرۆرکراو
ئەم دووانەش بۆ کەرکووک و عەلی مەردان
ئا ئەمەیش بۆ قژی (جەبار جەباری)
ئاخر (سۆران) دوا گەنم و جۆی وتاری خۆی
هەر لەسەر سنگی من نووسی
ئێوە نازانن ئێمەی داروبەرد ئەیزانین
بە دزییەوە نا
بە بەرچاوی خوا خۆیەوە
بە بەرچاوی ئازادییەوە
بە بەرچاوی کورسییەکانی پەرلەمانەوە
بە بەرچاوی منارە و کڵێسەوە
خوێنی چەند ڕەز و مەزاریان دزی
بە مردوویی چەند بازن و موستیلەیان
لە دەست و پەنجەی عاشقان دەرهێنا
چەند پەڵە هەوری سک پڕیان فرۆشت
چەند پەنجەرەی قوربانییان
لە تاریکیدا مەزات کرد!
چەند ڕیشی وەک ڕیشی (مەولەوی)یان
کرد بە یەک و ڕستیانەوە بۆ گۆرەویی ئاخوندێک و
بۆ تان و پۆی جبەیەک و
قەدەکانی عەمامەیەک!
تیترواسکێکی حەکیم و بە ئەزموونی
ڕیش سپی لە کەنار گۆمێ پیاسەی ئەکرد و
لەبەر خۆیەوە ئەیوت و ئەیوتەوە!
کام ئاواز سپییە، بە یەک پەڵەی ڕەشی
دەنگ لەلای گوێ ئەبێزرێ!
یەک غەدر
بەسە بۆ ئەوەی دادپەروەریی پێ عەیبدار بێ!
یەک چاوی قرپۆک و یەک دومەڵی
گەڤار بەسە بۆ ئەوەی هەموو جوانییەکانی دیکەی ڕوخسار و
لەش بشێوێنێ!
لەسەر جادەی سەهۆڵەکە ڕاوەستاوم
ئەم ئێوارەیە من پڕم لە وردەشووشەی شکاوی
پەنجەرەی گەنجی ئەم شارە