لە ڕێگەی دیالۆگی درەختێک و بەردێکەوە
ویستی ئەوە لە نیشتمان بگەیێنێ کە دەریاچەی متمانەکەی جارانی خەریکە قەترەبڕ بێ
چیرۆکی کورتەبنەی سوورفلیش
کە تا ئەو کاتە هەر لە پێش خواردنەوەدا بوو،
بوو بە پشکۆ و بە ڕووی نیشتماندا هەڵشاخاو و وتی:
پێئەچێ لێرە بە دواوە ئارام گرتن لە گۆمێکی مەکسەوە ببێتە ڕووبارێکی تووڕەی بە چەپۆکانی سەرکێش و
شەپۆل شەپۆل لەگەڵ خۆیدا
بەندەرەکانی درۆ ڕاماڵێ
ستوونی ڕۆژنامەوانیش
ڕووبەڕوو بە نیشتمانی وت: قوربان
هەزار پینەمان داوە لە قسەکانت
لە لەشت، لە هەڵس و کەوتت
بەڵام ئیتر پینەکانیش وەڕس بوون و ڕزیون و هیچیان پێناکرێ
وا چاکە منیش بچمەوە بە لای عەشقە گەڕیدەکەی خۆمەوە
لێرەدا بوو
نیشتمان تووڕە بوو، دەمی کەفی کرد
نیشتمان شێت بوو، قژی خۆی ڕنییەوە
نیشتمان بوو بە ڕەشەبا و شاخ و دەشتی بە (با) کرد و وتی:
ئێوە بریتین لە تاقمێ بوختان و وشەی چەتە.
ملی شیعری گرت و بە قاچە زلەکانی
شەقێکی تێ هەڵدا و شیعر بەرز بووە و
لە دواییدا کەوتە ناو بەرمیلێکی بەتاڵەوە
یەخەی چیرۆکی گرت و بە دەستە زلەکانی
چەند جارێک ڕایتەکان و هەر لەوێدا چیرۆک
وەکوو ملوانکەیەک پچڕایەوە و
ئەوسا گسکێک هات و ئەو ناوەی ماڵی و خستیە تەنەکەی خۆڵی بەر ماڵی نیشتمانەوە
نیشتمان لە ڕۆمان نەوی
بیدڕێنێ بەڵام ڕۆمان زۆر کەتە بوو
بۆی نەدڕا و لە دواییدا فڕێی دایە ناو ئاگردانێکەوە و
نەختێ نەوتی کرد بە سەردا و یەک دەنکە شقارتەی لێدا...
بە پاسەوانێکی وت: ئەم لچ و لێوە هەر لەسەر شانۆکەی خۆمان بۆ عیبرەت نیشانی خەڵکی بدەن
لە دواییشدا ستوونی ڕۆژنامەوانەکەیان کرد بە پاژنە هەڵکێشێکی گەورە و
لە تەنیشت پێڵاوەکانی نیشتمانەوە هەڵیان پەسارد
ئەی مێژووە بێدەربەستەکە
ئەی نیشتمانی بێ سیفەت
من گەنجێتیم لەسەر جادەی سەهۆڵەکە هەموو ڕۆژێ چون ئاوێنەیەکی ورد و خاش
لە ژێر قاچە زلەکانتا ئەبینم و
کەچی خۆتی لێ گێل ئەکەی!
ئەی باوکە بێ دڵەکەم
تۆ لە دەفتەرە گچکەکەی بیرەوەری مندا
لە چەند لاپەڕەیەکی خۆڵەمێشی زیاترت نییە
من بیرم نایە لە شاخدا تۆ چەند ڕەشەبای ژەهراوی دوژمنت کوشتووە؟ !
یان چەند ئەستێرەی سەرکەوتنت لەسەر ئەو لوتکانە ڕیز کردووە؟ !
ئەوەیشم بۆ ئەژمار ناکرێت کە نیشتمان خۆی بە دەستی خۆی چەند مێرگ و چەند کتێب و چەند کێڵگە و چەند گڵۆپی کوڕ و کچی خۆی کوشتووە
من بە حاڵ هەر ئەوەندەم لە بیرە:
ڕۆژێک چوار ڕەنگی کوژراویان هێنایەوە
بۆ گەڕەکەکەمان.
دوو تابووتی سەوزە و دوو تابووتی زەرد.
دوو دایکیشم بینی
نە سەوز بوون و نە زەرد
هەردووکیان خوشکی یەک بوون و ڕەنگە کوژراوەکانیش کوڕی هەردووکیان
ئەم کاتەت باش!
من ناوم 'گابەرد'ە
لەسەر ئەم بەرزاییە ئەژیم
چاوم لە هەموو شتێکە!
ئەمەوێ بەر لەوەی بەر بارووت و جادە بکەوم و
نەهێنیەکان لەگەڵ خۆمدا وردوخاش کەن.
هەندێ قسە هەیە بیکەم:
جارێکیان هەر لە پاڵ مندا
بۆسەیەکیان بۆ دوو جۆگەی بێ گوناه دانا
جۆگەکان بە دەم گۆرانی وتنەوە ئەهاتن
وەختێ گەیشتنە بەردەمیان کوشتیانن.
تەنها لەبەر ئەوەی سەرچاوەکانیان جیابوون.
تەنها لەبەر ئەوەی ئاوەڕۆیان لەوان نەبوو.
من بۆ خۆم تا دوو ڕۆژ لە باتی ئاو
خوێناوم ئەخواردەوە!
ڕۆژێکی تر تاقمێ هاتن و هەر لە پاڵ مندا
تفەنگەکانیان خستە سەرپێ و لوولەکانیان
کردە خوارێ و ئەو سنەوبەرانەیان کوشت
کە هەموو بەیانییەک
سروودێکی سووریان
بە دەم سەمایەکی سوورەوە
بۆ باڵندە هەژارەکان ئەخوێند
ئەو سروودەی کە لە سروودە
باوەکەی ئەوان نەئەچوو.
ئەو سروودەی لە پێناسەی ئەوانی هەڵنەگرتبوو.
بەڵام ئەوەی هەرگیز بیرم ناچێتەوە.
ئەو ژنە بوو کە بە ناوی خواو پێغەمبەرو
شەرەفەوە چەند بەردێکی دراوسێی منیان
لێبەست و هاویشتیانە گۆمێکەوە!
ئەمڕۆ خەمێکی سەرباڵ شین
لە گۆمەکەی (دوکان)ەوە
بە دەم هەنیسکی بای وەشت و
بە دەم گریانی شیعرەوە
فڕی و هات و هات و هات و
وەختێ گەیشت
بوو بە لۆکەیەکی مۆر و
بوو بە سێبەری کۆستێک و
بە ئەسپایی لە تەنیاییمدا نیشتەوە