چی لە بێکاریم و لە بێزاریم و لە دڵتەنگیم ئەگۆڕێ
چی؟!
ڕێ و بانتان باش!
من جووتە پێڵاوە لاستیکە
بەدبەختەکەی دایکی 'کامەران'م.
چەند ساڵە هاودەمی قاچەکانیم.
کە من تەزیم، ئەوانیش ئەتەزن.
کە من پڕووکام، ئەوانیش ئەپڕوکێن!
کە من ئاودزم کرد، ئەوانیش ئەخنکێن.
کە لە ماڵ چووە دەرەوە
تا ئەگەڕێتەوە منی لەگەڵم.
کە چووە ژوورەوە
ئەوسا ئیتر من بە تەنیا لە بەر دەرگا
ئەمێنمەوە و دائەنیشم و چاوەڕوانم.
من زۆر نزیکم لە دایکی 'کامەران'ەوە
ئەو لە سەرەوە ئاخ هەڵئەکێشێ و منیش
لە خوارەوە دۆش دائەمێنم.
ئەو تەماشای خەمەکانی خۆی ئەکات و
منیش هەنگاوەکانی ئەژمێرم.
ئای کە ئەم قاچانە ڕاکەڕاکەیانە.
ئای کە ئەو پەنجانە داماون.
بەم ڕۆژگارە بە دەم هەناسە سارد و
گەرمەکانمەوە لە پێڵاوە گەنجەکان ورد ئەبمەوە
ئەوانەی ڕوومەتیان بریقەی دێ پێڵاوە
قژ ڕەشەکان، قژ سوورەکان قۆندەرە
کەڵەگەتەکانی ژنان سفورەکانیان،
ئەوانەی بەهاوین هەموو پەنجەکانیان ڕووت و بەدەرەوەن.
موحەجەبەکانیان ئەوانەی هەموو
جەستەیان تا لای پووز ئەشارنەوە لە
وەرزە جیاجیاکاندا من گوێم لێیە.
ئەم دایکی 'کامەران'ە
ئەم ژنە پاقلە فرۆشە
قەزوان فرۆشە، گوڵەبەڕۆژە فرۆشە
ئەو دەنکە پاقلانە چۆن ئەلاوێنێتەوە!
ئەو دەنکە قەزوان و دەنکە گوڵەبەڕۆژانەی چەند خۆش ئەوێ!
من ئەزانم چ حەسرەتێ لەو دڵەدا و
چ فرمێسکێکی لانەواز و
چ تەماشایەکی بێوەژن
لەو چاوانە دایه!
من ئەزانم تا نووزەی تیا بێ فڕێم نادا و
تا دوا هەنگاویش بە جێم ناهێڵێ!
خانمەکان!
گوێچکەتان باش!
من جووتێ گوارەی خوشکێکی
قەیرەی 'کامەران'م
هێشوویەکم کەڵەگەت و سپی سپی و
بەلاملدا وەختێ کە شۆڕشۆڕ ئەبمەوە
هەتا نزیکی سەرشانم.
من زۆر کەم ئەچمە دەرەوەو
لەناو قوتوە شینەکەمدا
وەڕس، وەڕس، پاڵکەوتووم و
هەر لە ماڵم.
مەگەر دەگمەن هەوای دەرێ هەڵمژم و
مەگەر ڕێکەوت قژی کوڕێکی سەرجادە ببینم و
یاخود بۆنی خۆشی نێرێ
بێتە لووتم.
بێزار بێزار هەر لە ماڵێ و
هەر لە ماڵێ!
پێرێ خۆشترین ڕۆژم بوو
ئێوارە بوو چووینە دەرێ بۆ ئاهەنگێ
بۆ کۆنسێرتی 'کامکار'ەکان.
کە دانیشتین وەختێ گۆرانیی هەڵفری.
مۆسیقا کەوتە لەنجەولار.
ئیتر منیش لای خۆمەوە
لەگەڵیاندا کەوتمە سەماو
لە خۆشیاندا گەرم بووم و
خەریکبوو خۆم بترازێنم و
لەو گوێچکانە بێمە خوارێ و
ڕاکەم هەتاکو سەر شانۆ
بەڵام ئیتر خانمەکەم
توند گرتمی و داینامەوەو
وتی نابێ!
هەتا کۆنسێرتیش تەواو بوو
من هەر دڵم
لای ئەو کوڕە 'کەمان'ە بوو
کە بە دەنگی عاشقانەی
پڵپڵەی جەستەمی لەرزان!
وەختێ چووینەوە ماڵەوە
هەر ئەو شەوە لەناو قوتوە شینەکەمدا
من لە خەوما
دەستم لە ملی کەمانچەی
ئازیزدا بوو تا بەیانی!
ئەم کاتەت باش
من ناوم (شیعر)ە
خەڵکی ئەم زمانی کوردییەم
ڕۆژێ لەگەڵ سێ چوار چیرۆک و چەند شانۆنامەیەک و
یەک دوو ڕۆمان و چەند ستوونێکی ڕۆژنامەوانیدا چووین بۆ لای نیشتمان
من بە شیعر سەربوردەی باخچە بێوەژنەکانم بۆ خوێندەوە
چیرۆک حیکایەتی پەو تاقمە چاویلکەیەم بۆ گێڕایەوە کە تەزویری خۆشەیستی ئەو ئەکەن و مەتر بە مەتر زەوی قووت ئەدەن و
کە وەختێکیش نیشتمان بە شەو ئەنوێ لە گەرمەی خەودا پەنجەمۆری پێ ئەکەن
شانۆیەک هەستایە سەر پێ و ئەو شانۆنامە تراژیدیەی بۆ نیشتمان نمایش کرد
کە چۆن هەموو شەوێ بستێ دوو بستی جەستەی ئاودیو ئەکرێ و
ئەکتەرەکانیش ئەوانە بوون کە پێشتر دایکیان و باوکیان و برا و خوشکەکانیان لە مەزاتێکی نێوان نیشتمان و ئەودیودا هەڕاج کرابوون
ڕۆمانێکیش لە هەمووان زیاتر قسەی کرد
چی؟!
ڕێ و بانتان باش!
من جووتە پێڵاوە لاستیکە
بەدبەختەکەی دایکی 'کامەران'م.
چەند ساڵە هاودەمی قاچەکانیم.
کە من تەزیم، ئەوانیش ئەتەزن.
کە من پڕووکام، ئەوانیش ئەپڕوکێن!
کە من ئاودزم کرد، ئەوانیش ئەخنکێن.
کە لە ماڵ چووە دەرەوە
تا ئەگەڕێتەوە منی لەگەڵم.
کە چووە ژوورەوە
ئەوسا ئیتر من بە تەنیا لە بەر دەرگا
ئەمێنمەوە و دائەنیشم و چاوەڕوانم.
من زۆر نزیکم لە دایکی 'کامەران'ەوە
ئەو لە سەرەوە ئاخ هەڵئەکێشێ و منیش
لە خوارەوە دۆش دائەمێنم.
ئەو تەماشای خەمەکانی خۆی ئەکات و
منیش هەنگاوەکانی ئەژمێرم.
ئای کە ئەم قاچانە ڕاکەڕاکەیانە.
ئای کە ئەو پەنجانە داماون.
بەم ڕۆژگارە بە دەم هەناسە سارد و
گەرمەکانمەوە لە پێڵاوە گەنجەکان ورد ئەبمەوە
ئەوانەی ڕوومەتیان بریقەی دێ پێڵاوە
قژ ڕەشەکان، قژ سوورەکان قۆندەرە
کەڵەگەتەکانی ژنان سفورەکانیان،
ئەوانەی بەهاوین هەموو پەنجەکانیان ڕووت و بەدەرەوەن.
موحەجەبەکانیان ئەوانەی هەموو
جەستەیان تا لای پووز ئەشارنەوە لە
وەرزە جیاجیاکاندا من گوێم لێیە.
ئەم دایکی 'کامەران'ە
ئەم ژنە پاقلە فرۆشە
قەزوان فرۆشە، گوڵەبەڕۆژە فرۆشە
ئەو دەنکە پاقلانە چۆن ئەلاوێنێتەوە!
ئەو دەنکە قەزوان و دەنکە گوڵەبەڕۆژانەی چەند خۆش ئەوێ!
من ئەزانم چ حەسرەتێ لەو دڵەدا و
چ فرمێسکێکی لانەواز و
چ تەماشایەکی بێوەژن
لەو چاوانە دایه!
من ئەزانم تا نووزەی تیا بێ فڕێم نادا و
تا دوا هەنگاویش بە جێم ناهێڵێ!
خانمەکان!
گوێچکەتان باش!
من جووتێ گوارەی خوشکێکی
قەیرەی 'کامەران'م
هێشوویەکم کەڵەگەت و سپی سپی و
بەلاملدا وەختێ کە شۆڕشۆڕ ئەبمەوە
هەتا نزیکی سەرشانم.
من زۆر کەم ئەچمە دەرەوەو
لەناو قوتوە شینەکەمدا
وەڕس، وەڕس، پاڵکەوتووم و
هەر لە ماڵم.
مەگەر دەگمەن هەوای دەرێ هەڵمژم و
مەگەر ڕێکەوت قژی کوڕێکی سەرجادە ببینم و
یاخود بۆنی خۆشی نێرێ
بێتە لووتم.
بێزار بێزار هەر لە ماڵێ و
هەر لە ماڵێ!
پێرێ خۆشترین ڕۆژم بوو
ئێوارە بوو چووینە دەرێ بۆ ئاهەنگێ
بۆ کۆنسێرتی 'کامکار'ەکان.
کە دانیشتین وەختێ گۆرانیی هەڵفری.
مۆسیقا کەوتە لەنجەولار.
ئیتر منیش لای خۆمەوە
لەگەڵیاندا کەوتمە سەماو
لە خۆشیاندا گەرم بووم و
خەریکبوو خۆم بترازێنم و
لەو گوێچکانە بێمە خوارێ و
ڕاکەم هەتاکو سەر شانۆ
بەڵام ئیتر خانمەکەم
توند گرتمی و داینامەوەو
وتی نابێ!
هەتا کۆنسێرتیش تەواو بوو
من هەر دڵم
لای ئەو کوڕە 'کەمان'ە بوو
کە بە دەنگی عاشقانەی
پڵپڵەی جەستەمی لەرزان!
وەختێ چووینەوە ماڵەوە
هەر ئەو شەوە لەناو قوتوە شینەکەمدا
من لە خەوما
دەستم لە ملی کەمانچەی
ئازیزدا بوو تا بەیانی!
ئەم کاتەت باش
من ناوم (شیعر)ە
خەڵکی ئەم زمانی کوردییەم
ڕۆژێ لەگەڵ سێ چوار چیرۆک و چەند شانۆنامەیەک و
یەک دوو ڕۆمان و چەند ستوونێکی ڕۆژنامەوانیدا چووین بۆ لای نیشتمان
من بە شیعر سەربوردەی باخچە بێوەژنەکانم بۆ خوێندەوە
چیرۆک حیکایەتی پەو تاقمە چاویلکەیەم بۆ گێڕایەوە کە تەزویری خۆشەیستی ئەو ئەکەن و مەتر بە مەتر زەوی قووت ئەدەن و
کە وەختێکیش نیشتمان بە شەو ئەنوێ لە گەرمەی خەودا پەنجەمۆری پێ ئەکەن
شانۆیەک هەستایە سەر پێ و ئەو شانۆنامە تراژیدیەی بۆ نیشتمان نمایش کرد
کە چۆن هەموو شەوێ بستێ دوو بستی جەستەی ئاودیو ئەکرێ و
ئەکتەرەکانیش ئەوانە بوون کە پێشتر دایکیان و باوکیان و برا و خوشکەکانیان لە مەزاتێکی نێوان نیشتمان و ئەودیودا هەڕاج کرابوون
ڕۆمانێکیش لە هەمووان زیاتر قسەی کرد