١
کە شەپۆلی شەماڵەکەت
لەناخەوە هەژانمی
پەرداخی فرمێسکی پڕبووم
تاسەی دووریی
بە یەک قڵپ ڕژانمی
لەناخەوە هەژانمی
پەرداخی فرمێسکی پڕبووم
تاسەی دووریی
بە یەک قڵپ ڕژانمی
***
لە خەم و پەژارەی خۆما
لەناوەوە
شانە شانە پوورەهەنگ و
جێی شارە زەردەواڵە بووم
کش و مات و وڕ و بێ دەنگ
کە چی گیانە
لەو دوورەوە
هەستی تۆ ورووژانمی
لەناوەوە
شانە شانە پوورەهەنگ و
جێی شارە زەردەواڵە بووم
کش و مات و وڕ و بێ دەنگ
کە چی گیانە
لەو دوورەوە
هەستی تۆ ورووژانمی
***
چەشنی گوڵە بەرۆژەیەک
بەسەر لقی بەرزی خۆرپەرستی و
ژیانمەوە
هەڵ نیشتووم
کە چی کڵپەی هەناسەکەت
بە ڕەگەوە برژانمی
بەسەر لقی بەرزی خۆرپەرستی و
ژیانمەوە
هەڵ نیشتووم
کە چی کڵپەی هەناسەکەت
بە ڕەگەوە برژانمی
٢
دە ئەی بەچکە چۆلەکە
بێ پەڕ و باڵ و باڵدارەکە
ئاوارەکە
بۆ لقەکان، هێلانەکە
هەر بخوێنە و بخوێنەوە
بێ پەڕ و باڵ و باڵدارەکە
ئاوارەکە
بۆ لقەکان، هێلانەکە
هەر بخوێنە و بخوێنەوە
***
دە ئەی بەفر هەناوەکە
ئەی دڵداری لوتکەی بەرزی
چیا گردن پیرۆزەکان
نەرم نەرم، هەر ببارێ و
بشۆرەوە ئازارەکان
بۆ گزنگی هەتاوە کە
ئەی دڵداری لوتکەی بەرزی
چیا گردن پیرۆزەکان
نەرم نەرم، هەر ببارێ و
بشۆرەوە ئازارەکان
بۆ گزنگی هەتاوە کە
***
بەلەمەوان!
لەناو دەریای بێ سنووری
ناز و خۆشەویستی خۆتا
بەرەو ئاسۆی هەرە بەرز و
گەش و پیرۆز
بۆ پێشەوە هەر مل بنێ و
سەوڵ لێدە
بۆ مژینی شیلەی ژیان
لەناو دەریای بێ سنووری
ناز و خۆشەویستی خۆتا
بەرەو ئاسۆی هەرە بەرز و
گەش و پیرۆز
بۆ پێشەوە هەر مل بنێ و
سەوڵ لێدە
بۆ مژینی شیلەی ژیان
٣
من ئەزانم، گوڵ و گەڵا
هەر لەسەر لق و پەلی خۆی
سەوز و ئاڵە
من ئەزانم ئاوی کانی
وەکو کۆرپەی کۆشی دایک
هەر لەسەر سنگی سەرچاوە
ڕوونی نازە و
ئەڵێی دوو چاوی قرژاڵە
من ئەزانم کەوی نامۆ
لەقەد پاڵی شاخ و کێوا
بەرەڵابێ
دەنگی دلێر و زوڵاڵە
بەڵێ، بەڵێ، من ئەزانم
مرۆڤی دوور و ئاوارەش
لە بەهەشتا
بۆ دۆزەخی نیشتمانی
شیرینیی ژیانی، تاڵە
هەر لەسەر لق و پەلی خۆی
سەوز و ئاڵە
من ئەزانم ئاوی کانی
وەکو کۆرپەی کۆشی دایک
هەر لەسەر سنگی سەرچاوە
ڕوونی نازە و
ئەڵێی دوو چاوی قرژاڵە
من ئەزانم کەوی نامۆ
لەقەد پاڵی شاخ و کێوا
بەرەڵابێ
دەنگی دلێر و زوڵاڵە
بەڵێ، بەڵێ، من ئەزانم
مرۆڤی دوور و ئاوارەش
لە بەهەشتا
بۆ دۆزەخی نیشتمانی
شیرینیی ژیانی، تاڵە
٤
ئەمە وایە
ئەمە ئایینە، بڕوایە
کە چی لەگەڵ ئەوانەشا
خۆ شل کردن، «ترازاندن»
تا لێواری «کەمێ مردن»
ناڕەوایە
ئەزانی بۆ، چونکە مرۆڤ
ئەوەندەی لاوازی تیایە
سەد ئەوەندەش
سەرچاوەی پیرۆزی و ژیری و
گەورەیی وای لە ناخایە
کارێزێکە، وەک داربەڕوو
ڕەگ و ڕیشەی چڕ و قووڵی
لەبێخایە، لە بن نایە
ئەمە ئایینە، بڕوایە
کە چی لەگەڵ ئەوانەشا
خۆ شل کردن، «ترازاندن»
تا لێواری «کەمێ مردن»
ناڕەوایە
ئەزانی بۆ، چونکە مرۆڤ
ئەوەندەی لاوازی تیایە
سەد ئەوەندەش
سەرچاوەی پیرۆزی و ژیری و
گەورەیی وای لە ناخایە
کارێزێکە، وەک داربەڕوو
ڕەگ و ڕیشەی چڕ و قووڵی
لەبێخایە، لە بن نایە
٥
لەگەڵ هەموو ئەوانەشا
کە دەیزانم، خۆزگەم وایە
دڵێکی ئەوەندە گەورە و
دەروونێکی وام هەبوایە
چی خۆشەویستی هەڵئەگرێ
لەم ناو سروشت و دنیایە
بڵێم ئۆخەی لە دڵمایە
بڵێم ئۆخەی لەگەڵمایە
لە گیان و چاوی تۆدایە
کە دەیزانم، خۆزگەم وایە
دڵێکی ئەوەندە گەورە و
دەروونێکی وام هەبوایە
چی خۆشەویستی هەڵئەگرێ
لەم ناو سروشت و دنیایە
بڵێم ئۆخەی لە دڵمایە
بڵێم ئۆخەی لەگەڵمایە
لە گیان و چاوی تۆدایە