ئاڵەکۆک

کاکەی فەلاح add_a_photo
کاکەی فەلاح دیوانی کاکەی فەلاح
١١٠. لە شیعری شیللی
زۆر خێراتر لە ڕاکردنی هاوین
زۆر خێراتر لە لاویی پڕ پێکەنین
زۆر تیژتر لە شادیی شەوانی دێرین
هاتی و تێپەڕیت
پەرەسێلکەی هاوین ئەگەڕێتەوە
کوندەپەپووی شەو فەرمان ئەگرێتەوە
بەڵام سۆنە کێویلەی هەرزەکاری
تاسە ئەکا لەگەڵ تۆدا بێتەوە
ناراستە وەک تۆ
هەموو ڕۆژ مەیلی سبەینێیەتی دڵ
خەو بۆتە ئازار و خەفەتی بەکوڵ
بە خۆڕایی زستانی ژیانەکەم
گەڵای سەوز ئەخوازێ لەم چڵ و ئەو چڵ
سەوسەن بۆ سەر نوێنی بووکێنی چاکە
گوڵباخ هەر بۆ سەری کەیبانوو تاکە
وەنەوشە بۆ جوانەمەرگی ناو خاکە
دەبا هەمیشە پانسیش گوڵی من بێ
هەڵی پچوڕکێنە لەسەر گۆڕەکەم
ئەوەی هەناسەی زیندوێتی تیا ئەدەم
بێ ئەوەی دڵۆپێ فرمێسک بەری کەم
مەهێڵە هاوڕێیەک چەن خۆشەویست بێ
هیوام لە دەست با، یان ترس دای گرێ
لە کوردییەوە بۆ شیعری کوردی

پەراوێز edit