شاعیر: کاکەی فەلاح کتێب: دیوانی کاکەی فەلاح سەرناو: لە شیعری شیللی سەبارەت: لە کوردییەوە بۆ شیعری کوردی زۆر خێراتر لە ڕاکردنی هاوینزۆر خێراتر لە لاویی پڕ پێکەنین زۆر تیژتر لە شادیی شەوانی دێرین هاتی و تێپەڕیت پەرەسێلکەی هاوین ئەگەڕێتەوە کوندەپەپووی شەو فەرمان ئەگرێتەوە بەڵام سۆنە کێویلەی هەرزەکاری تاسە ئەکا لەگەڵ تۆدا بێتەوە ناراستە وەک تۆ هەموو ڕۆژ مەیلی سبەینێیەتی دڵ خەو بۆتە ئازار و خەفەتی بەکوڵ بە خۆڕایی زستانی ژیانەکەم گەڵای سەوز ئەخوازێ لەم چڵ و ئەو چڵ سەوسەن بۆ سەر نوێنی بووکێنی چاکە گوڵباخ هەر بۆ سەری کەیبانوو تاکە وەنەوشە بۆ جوانەمەرگی ناو خاکە دەبا هەمیشە پانسیش گوڵی من بێ هەڵی پچوڕکێنە لەسەر گۆڕەکەم ئەوەی هەناسەی زیندوێتی تیا ئەدەم بێ ئەوەی دڵۆپێ فرمێسک بەری کەم مەهێڵە هاوڕێیەک چەن خۆشەویست بێ هیوام لە دەست با، یان ترس دای گرێ ++++++++++++++++++++++