ئاڵەکۆک

شەریف حوسێن پەناھی add_a_photo
شەریف ملوانکەی شین
٧. بۆ گۆران
بە ئاواتم چەپکە شێعرێ هەڵبەستم
بۆ (گۆران)ی شاعیری جوان پەرەستم
تێدەکۆشم بە هێزی بیر و هەستم
وشەیێ نیە کە دەربڕێ مەبەستم
پێنوسەکەم! ئەی قەڵەمی سەربەستم!
دەخیلی تۆم بۆ جارێ بگرە دەستم
(هەرچەن دەکەم ئەو خەیاڵەی پێی مەستم
بۆم ناخرێتە ناو چوارچێوەی هەڵبەستم)

پەراوێز edit