کۆچی کوردان وا بە کاروان دێ لە رێی شارانەوە
رۆژ بە باری قورس و برسی، شەو لە بەر بارانەوە
نیشتمانی خۆمە دەیپێوم، پێم دەڵێن ئاوارەیە
گەرچی بێ رەشماڵ و پێخواس، سەر بە کۆسارانەوە
رێگە دوور و خێڵ، ماندوو و لێوبەبار و پێپەتی
چاو بە ئەسرین دێنە پیری کۆچەکەی یارانەوە
نایە سۆزی دەنگی گۆرانی، هەوارە و کۆچی سوور
کاروان گوێی داوە بە ناڵەی بریندارانەوە
بۆ مناڵێ تەرمی دایکی خۆی بە جێ دێڵێ و ئەچێ
ئاسمان دەگری، مەلان دەگرین بە سەر دارانەوە
دەنگی تۆپ و تیری دوژمن دێ لە شوێنی کۆچەوە
جێ هەواران وا بە دەستی سووری زۆردارانەوە