شاعیر: شەریف کتێب: ملوانکەی شین سەرناو: کۆچ سەبارەت: لە کاسێتەکانی عەدنان کەریم وەرگیراوە کۆچی کوردان وا بە کاروان دێ لە رێی شارانەوە رۆژ بە باری قورس و برسی، شەو لە بەر بارانەوە نیشتمانی خۆمە دەیپێوم، پێم دەڵێن ئاوارەیە گەرچی بێ رەشماڵ و پێخواس، سەر بە کۆسارانەوە رێگە دوور و خێڵ، ماندوو و لێوبەبار و پێپەتی چاو بە ئەسرین دێنە پیری کۆچەکەی یارانەوە نایە سۆزی دەنگی گۆرانی، هەوارە و کۆچی سوور کاروان گوێی داوە بە ناڵەی بریندارانەوە بۆ مناڵێ تەرمی دایکی خۆی بە جێ دێڵێ و ئەچێ ئاسمان دەگری، مەلان دەگرین بە سەر دارانەوە دەنگی تۆپ و تیری دوژمن دێ لە شوێنی کۆچەوە جێ هەواران وا بە دەستی سووری زۆردارانەوە ++++++++++++++++++++++