ئاڵەکۆک

شەریف حوسێن پەناھی add_a_photo
شەریف ملوانکەی شین
٢٩. خاک و خۆر
١
ئێوارەیە و دنیا جوان
لە سووچی تاقی ئاسمان
کیژی زێڕینی هەتاو
خۆی شاردەوە لە بەرچاو
لە سەر سینگی شاخ و هەرد
کۆی کردەوە زولفی زەرد
تاکوو بەیان بە سەرخۆ
لە تەختی سووری ئاسۆ
دیسان بخاتە سەر شان
زولفی زەرد و پەرێشان
دارستان مات و خەمبار
لە شوێنی کیژی دڵدار
پەژارەی تاریک و رەش
شەوگاری گرتە باوەش
بە هیوای ژوانێکی تر
خۆپیشاندانێکی تر
سەری نا داوێنی شەو
خەمی شاردەوە بە خەو
تاکوو بەیانی نم نم
فرمێسکی ساردی شەونم
بۆئەوینی خاوێنی
ئەڕژێنێتە داوێنی
٢
مانگە شەو چاو هەڵدێنێ
روخساری خۆی بنوێنێ
بە جوانی دەشنێتەوە
جێگای خۆر بگرێتەوە
خونچە سەری دەربێنێ
باڵندە بجریوێنێ
بەڵام هەرگیز ناتوانێ
تەنیا ئەمە بزانێ
نێوان ئەو دڵدارانە
خاک و ئەو خۆرە جوانە
بە راسی هەر رۆژێ دێ
کە دڵداری تەواو بێ
هەر وەها دەشنێتەوە
جێگای خۆر بگرێتەوە
خۆرەتاو چاو هەڵدێنێ
دێت و دڵی ئەشکێنێ

پەراوێز edit