ئاڵەکۆک

شەریف حوسێن پەناھی add_a_photo
شەریف ملوانکەی شین
٢٣. خوداتان لە گەڵ
کەوتووەتە بەرم رێگای غەریبی
گەلی رەفیقان! خوداتان لەگەڵ
هەر کەس رێگایێ بووەتە نەسیبی
گەلی رەفیقان! خوداتان لەگەڵ
کۆترانی زۆر لە شوێنی دانە
هێشتوویانە جێ کونجی هێلانە
زۆر کەسێ رۆیشت پاشان بێتەوە
بەڵام نەیدی کەس بگەڕێتەوە
کێ چاک دەزانێ چی دەکا گەردوون
یەکێ سەرکەوتوو، یەکێ سەرنگوون
دڵی گرتووم خەم وەکوو دووکەڵ
گەلی رەفیقان! خوداتان لە گەڵ

پەراوێز edit