خانووی ساردم کش و مات
بۆنی بێدەنگی ئەدات
لە شوێنی پیری رێبوار
چاوم بڕیوە دیوار
جارێ هەتا ماوەی دێر
گوێ دەگرم بۆ کاتژمێر
هاتوچۆی عەقرەبەکان
وەک رێبوارانی زەمان
یەکێ گورج و یەک هێمن
رێگای عومرم دەپێون
بە ناوەدڵ ئەمەوێ
بەڵکوو دەردێ بسرەوێ
پەنا بەمە پێنووسم
بیرەکانم بنووسم
من کێم و لە کوێم و چیم؟ !
تا کەی و بۆچی دەژیم؟ !
جارێ قاقای پێکەنین
بە دنیا و ئاسمان و ژین
جارێکیش بوغزی گریان
بۆ ماوەی خۆ خەڵەتان
خەمبار و بێدەنگ و باس
خەیاڵاوی و کەساس
هیچ ئاهەنگێ نایێتە گوێ
بەحری بێدەنگی بشکێ
****
خانووی ساردم کش و مات
بۆنی بێدەنگی ئەدات
****