شاعیر: شەریف کتێب: ملوانکەی شین سەرناو: تەنیا خانووی ساردم کش و مات بۆنی بێدەنگی ئەدات لە شوێنی پیری رێبوار چاوم بڕیوە دیوار جارێ هەتا ماوەی دێر گوێ دەگرم بۆ کاتژمێر هاتوچۆی عەقرەبەکان وەک رێبوارانی زەمان یەکێ گورج و یەک هێمن رێگای عومرم دەپێون بە ناوەدڵ ئەمەوێ بەڵکوو دەردێ بسرەوێ پەنا بەمە پێنووسم بیرەکانم بنووسم من کێم و لە کوێم و چیم؟ ! تا کەی و بۆچی دەژیم؟ ! جارێ قاقای پێکەنین بە دنیا و ئاسمان و ژین جارێکیش بوغزی گریان بۆ ماوەی خۆ خەڵەتان خەمبار و بێدەنگ و باس خەیاڵاوی و کەساس هیچ ئاهەنگێ نایێتە گوێ بەحری بێدەنگی بشکێ **** خانووی ساردم کش و مات بۆنی بێدەنگی ئەدات **** ++++++++++++++++++++++