ئاڵەکۆک

سەید محەممەد تاهیر هاشمی add_a_photo
سەید تاهیر ھەوارگەی دڵان
٩٥. ئەو لالە بە نامی من و کامی خەسە ڕاسە
ئەو لالە بە نامی من و کامی خەسە، ڕاسە
ئەو خزم و کەسەم دەس لە ملی ناکەسە، ڕاسە
بێزارە لە غونچەی دڵەکەم خاری بژانگی
بێ مەیلە جەفاخۆیە، درۆ هەڵبەسە، ڕاسە
ئەو دەربەسی ڕەنجی کوهەن و نوێم نییە یا خۆ
دڵ بۆ غەمی ئەو ئەبلەه و بێ دەربەسە، ڕاسە
ڕووزەردی جەفام سەرچڵی ئالامە مەقامم
ئەو ناکەسە دەستی لە بەهێی نەوڕەسە، ڕاسە
یارم کە بە بەندی غەمی ئازادی جیهان بووم
بۆ ئەو دڵەکەم ئێستە وەکوو مەحبەسە، ڕاسە
تا ئاگری حیرمان چووەتە نێو دڵی تاهیر
بێچارە هەموو جەرگ و دڵی قەقنەسە، ڕاسە

پەراوێز edit