ئاڵەکۆک

سەید محەممەد تاهیر هاشمی add_a_photo
سەید تاهیر ھەوارگەی دڵان
٩٤. ئەمشەو بە ڕاستی شەوی من ڕۆژی ڕۆشنە
ئەمشەو بە ڕاستی شەوی من ڕۆژی ڕۆشنە
باسی ویساڵی یارە، دەمی مەرگی دوژمنە
سروەی بەهەشتە یا کە شنەی دڵڕفێنی باغ
بێنی خۆشی هەناسەیە یا عەتری لادەنە
کەی خۆشەویستە وەک لەش و گیانت بە لامەوە
ئەو چاو و گیان و هێز و توانە کە هی منە
بۆ لات ملم دەهێنم و دەبیسم قسەت بە دڵ
تا دڵ خەزێنەداری زڕی گوێ و گەردنە
تۆ شاهی حوسنی سێبەری خۆت کەم مەکە لە من
هەر جێ کە خەرمەنێکە هەزارێکی گوڵچنە
دوورم لە تۆ لە دەشتی فیراقا بە تەنگدڵی
دنیا بە لامەوە هەر ئەڵێی چاوی سووژنە
تاهیر بە دەستی شەوقەوە ڕزگاری ئەستەمە
بۆ تۆ هەمیشە بەرهەمی دڵشکاندنە
ئیقتباس لە غەزەلی: سەعدی شیرازی

پەراوێز edit