ئاڵەکۆک

سەید محەممەد تاهیر هاشمی add_a_photo
سەید تاهیر ھەوارگەی دڵان
٩٦. ئەی مەهبەتی ئەنواری خودا لوتف و کەرەم کە
ئەی مەهبەتی ئەنواری خودا لوتف و کەرەم کە
ئەم زوڵمەتە لەم سینەیی پڕ زوڵمەتە کەم کە
سا چونکە لە گێڵان بە سەفا هاتیتە دنیا
فریام کەوە شاها، بە کەرەم قەسدی عەجەم کە
مەزڵوومم و هانامە ئە لات بابی عەداڵەت
بێ لەم سەگی دەرماڵی خوەتە قەسدی ستەم کە
ڕۆح و دڵ و جیسمی منی بێچارە نەخۆشە
بەو هیممەتە والایە دەوای دەرد و ئەلەم کە
غوث الثقلین ئەی شەهی ئافاتی ویلایەت
سا گیانی چرۆساوی ئەمن بێ تەم و غەم کە
تۆ شەمسی سەمای مەعریفەت و دوور لە ئوقوولی
بەو نوورە وەرە دەفعی هەموو زوڵمی زوڵەم کە
بێ هیممەتە تۆ کیشوەری کەی کەی بە سەفایە
جەم کە هیمەم ئیرشادی هەموو میلکەتی جەم کە
تەوقیعی فەرامینی ویلایەت بووە باتڵ
تۆبی و خودا دێرە دە ئاهەنگی قەڵەم کە
بێ بەش بووە عالەم بە مەحەببەت وەکوو جاران
بەخشین و خەڵات، سەڵتەنەت و تاج و عەلەم کە
تاهیر دڵی تاریکە لە زوڵماتی حەوادیس
بەشداری لە شوعلەی گەشی ئەنواری قیدەم کە

پەراوێز edit