ئاڵەکۆک

سەید محەممەد تاهیر هاشمی add_a_photo
سەید تاهیر ھەوارگەی دڵان
٦١. هاودەمی تاقەدڵی بێ لوتفی تۆ تەنیامە شەو
هاودەمی تاقەدڵی بێ لوتفی تۆ تەنیامە شەو
جووتی ڕازی سینەکەی سەفوەت لە دەس سەنیامە شەو
پەردەکەی سەتتاری عەیب و عاری دەردی میحنەتە
جێی هەناسە و ئاه و فرمێسک و هەلا و هوریامە شەو
هاوزمانی دەرد و داخی ڕۆژی هیجری دڵبەرە
پێخەفی ئەندامەکەی بێ لایەن و بێ لامە شەو
بۆ حوسوڵی خەڵوەتی ئونسی خەیاڵێکی مودام
مەبدەئی داغ و سووەیدا مەقسەدی سەودامە شەو
تا بە سیڕڕی پێچی زوڵفی ئەو نیگارەم کا ئەمین
ڕەهنەمای ڕێگەی حەقیقەت موڕشیدی بێ تامە شەو
چاوی ئەستێرە کلا نابێ ویساڵی موشکڵە
گیری دەس پەردەی ڕەقیب وەک یاری مەه ئاسامە شەو
گەر دزی غەم بێتە سەر ماڵی دڵت تاهیر چ باک
چونکە کێشکچی بەڕێز و حازر و وریامە شەو

پەراوێز edit