غەیری حەسرەت نییە بۆ من سەمەری باخی ژیان
کەس بە دڵیا نەچزێ بەم ستەمە داخی ژیان
پڕ لە ژان کەس وەکوو من بۆ غەم و میحنەت نەژیا
تف لە چارەی من و شکڵی بەدی گوستاخی ژیان
زۆر بە داخە دڵی مەحروومی من و ماڵی ڕەقیب
گوتی شوعلەی شەرەفی شەمسی بە پەرداخی ژیان
بۆ ڕەقیب کونجی غەمان گەنجی جیهان و بۆ من
ئافەتە ماری شەوی هیجرەتە نێو کاخی ژیان
پێم لە زەنجیری غەما تا بە قیامەت بەندە
ئەی خوا چۆن بگەمە لوتکەیی سەرشاخی ژیان
دوو زمانی لە منی یەکدڵ و ڕەنگی تێک دا
کە لە نەرمانی ئەمەل کەوتمە نێو ڕاخی ژیان
تاهیر ئەو دیدەغەزاڵە کە بە سەییادی نەبووم
وتی بن هەردی جەفایە و سەبەبی ئاخی ژیان