شاعیر: سەید تاهیر کتێب: ھەوارگەی دڵان سەرناو: غەیری حەسرەت نییە بۆ من سەمەری باخی ژیان غەیری حەسرەت نییە بۆ من سەمەری باخی ژیان کەس بە دڵیا نەچزێ بەم ستەمە داخی ژیان پڕ لە ژان کەس وەکوو من بۆ غەم و میحنەت نەژیا تف لە چارەی من و شکڵی بەدی گوستاخی ژیان زۆر بە داخە دڵی مەحروومی من و ماڵی ڕەقیب گوتی شوعلەی شەرەفی شەمسی بە پەرداخی ژیان بۆ ڕەقیب کونجی غەمان گەنجی جیهان و بۆ من ئافەتە ماری شەوی هیجرەتە نێو کاخی ژیان پێم لە زەنجیری غەما تا بە قیامەت بەندە ئەی خوا چۆن بگەمە لوتکەیی سەرشاخی ژیان دوو زمانی لە منی یەکدڵ و ڕەنگی تێک دا کە لە نەرمانی ئەمەل کەوتمە نێو ڕاخی ژیان تاهیر ئەو دیدەغەزاڵە کە بە سەییادی نەبووم وتی بن هەردی جەفایە و سەبەبی ئاخی ژیان ++++++++++++++++++++++