ئاڵەکۆک

سەید محەممەد تاهیر هاشمی add_a_photo
سەید تاهیر ھەوارگەی دڵان
٤٧. کە تۆ هەستای بە تەرکم من لە داخا جێبەجێ کەوتم
کە تۆ هەستای بە تەرکم من لە داخا جێ بە جێ کەوتم
دەمێ دەستت نەگرتم تا بە مەحروومی لە پێ کەوتم
هەتا دڵداری من بووی بۆ ڕەزای تۆ بەخت ئەبوو گیانم
کە دڵ بەرداری من بووی موفلیس و بێ خانەخوێ کەوتم
وڵاتی ئارەزووی وەسڵت بەهەشت و دەشتی گەشتم بوو
ئەمێستا وێڵی هیجرم خەڵکی کوێ بووم وا لە کوێ کەوتم
وتم ئەی دڵ: دە ڕێ کە، ڕێ کە، ڕێ کەوتی لەگەڵ مندا
بەڵام حەیفم لە دەردی تەرکی ڕێکەوتت لە ڕێ کەوتم
تەلەف بوو هەر بە باس و هات و چوو ئەمڕۆ و سبەی عومرم
لە ترس لەرزی جوابە تاڵەکەی پێری و دوێ کەوتم
لە بەحری عیشقدا وەک گەوهەرێکی زۆر بە قیمەت بووم
وەکوو بەردیش خەریدارم نییەن ئاخ دەستی کێ کەوتم
لە داوی میحنەتی هیوای خەلاسیم موشکڵە تاهیر
هەموو تاوانی دڵ بوو، بێ گوناه بەمجۆرە تێکەوتم

پەراوێز edit