کە سووتا هەروەکوو پەروانە باڵم
بڵێن قیروسیا وێرانەماڵم
سەری تۆ خۆش کە سەرداری مەهانی
ئەمن ها بێ سەروسامانە ماڵم
ئەمن بووم بولبولی باغت ئەمێستا
لە داخی ئەم گورۆی نادانە لاڵم
کە بێبەش بووم وەکوو مەجنوون لە باوەش
بە بەردی سەختی سەربەرزانە پاڵم
بە شیرینی شەهیری عالەمێ بووم
لە عەهدی سوستی نامەردانە تاڵم
سەرم گۆیە لە مەیدانی وەفادا
لە ئەو لای ئاخری دەورانە داڵم
وتی گەر زوڵفەکەیشم بەرکەنار بێ
وەکوو دامێکە دانەدانە خاڵم
وەکوو تاهیر لە گەشتی کێو و دەشتم
بە سەیدی ئاسکی ئەم هەردانە زاڵم