شەهی خوسرەومیسالم قەسرشیرین تەرک نەکا چاکە
وەکوو فەرهاد ئەمن بۆ ئەو دەروونی سینەکەم چاکە
لە دەرماڵی خودادا شافیعم بۆ مانەوەی قەسری
شەهی تەختی لَعَمرُک سەرفەرازی تاجی لَولاکە
لە غەوسی ئەعزەم و سوڵتانی جەمعی ئەولیا هیممەت
دەخوازم تا کە جێگیر بێ لە قەسر ئەو عونسوورە پاکە
محەممەد تاهیری ئەجوەد، نەتیجەی حەیدەر و ئەحمەد
کە باری دوڕڕی لا بەردە کە کۆگای زێڕی لا خاکە
ئومێدم تۆی خودایا بێ غوبار بێ ئایەتی سینەی
بە نووری ئەو شەوی بەختم بە عەینی ڕۆژی ڕووناکە
قوڵی فرمێسکی من وەک جۆشی سینەی خاکەکەی قەسرە
خودایا ڕەحمەتێ بەم دار و بەرد و خار و خاشاکە
کە سووتام وەک شەم و تاهیر وەکوو پەروانە چاک برژام
مەکانم بەزمی مەحبووبە مەقامم فەوقی ئەفلاکە