ئاڵەکۆک

سەید محەممەد تاهیر هاشمی add_a_photo
سەید تاهیر ھەوارگەی دڵان
١٠٦. شەهەنشاهێ کە جەبهەی مەتلەعی ئەنواری تەوحیدە
شەهەنشاهێ کە جەبهەی مەتلەعی ئەنواری تەوحیدە
جەبین ماهێ کە توڕڕەی کاشفی ئەسراری تەجریدە
سەهی سەروێ کە سایەی فەیزبەخشی بەزمی تەفریدە
شەکەرڕازی کە قەولی سەربەسەر تەحمید و تەمجیدە
ئیمام و غەوس و قوتب و فەرد و فەخری ئەهلی عیرفانە
فەقیری شەهنیشان، شاهی ویلایەت، شێخی ئەکوانە
ئەمیری تورک و موستەنجید، غوڵامی ئاستانی بوون
شەهانی غەزنە و دەیلەم کەمینە پاسەبانی بوون
مەهانی غووز و خواڕەزم و خەتا موحتاجی نانی بوون
عورابی و فورس و کورد و تورک و گێلی جانفشانی بوون
کەسێ مەحوی شەماڵی نووری زاتی پاکی بێ چوون بێ
وەکوو شەمعی تەجەللا، ئینس و جان بۆی دەبنە پەروانە
ئیمام و موقتەدای ئەسحابی ئەیقان، غەوسی گەیلانی
خەلیفە و پێشەوای ئەربابی ئیمان، قوتبی ڕەببانی
سولالەی پاکی شاهی ئەنبیا مەحبووبی سوبحانی
زیابەخشی جیهانی مەعریفەت قەندیلی نوورانی
بە ئیزنی زاتی حەق تا ڕۆژی مەحشەر قاسیمی فەیزە
هەموو ئەهلی تەرایق بەش دەبەن لەو خوانی ئیحسانە
عەلی و عَدیِ مُسافِر بونەجیب و شێخ بەقا و مووسا
رِفاعی و عبدرحمن ماجد و بُومَدیَنی زانا
محمّد شیخ حَیاة رسلان و عثمان شێخی خاوەن ڕا
فضیب البان، سویدی کُرد، مکارم، بوالوَفای مرضى
لە شەمسی تەلعەتی تۆ جوملە وەک ئەستێرە ڕووناکی
بەڵێ وایە کە ڕوخسارت نیشانگەی نووری سوبحانە
ئەتۆ لایق بە جورعەی جامی بادەی سافی زولمەجدی
ئەتۆ شایانی ئەنواری شهوود و سەکرەتی وەجدی
لە ئەقتاب تێپەڕیت بۆ بابی عیززەت قاسیدی نەجدی
لە بەزمی وەحدەتا بۆ سەیر سِرّ یەکتا و بوبَجدی
ئەتۆی بەحری موحیت و ئەولیا ئەنهاری ئەو بەحرەن
ئەتۆی مەحبووبی حەق و حوببی تۆ سەرمایەیی ئیمانە
لەژێر پێی حەزرەتا رەفرەف ئەنیسی لەیلی میعراجی
بەسەر بەر پێت نیانی ئەولیا بەخشەندەی تاجی
بە ئیحیای شەرع و سوننەت نووربەخشی سینەیی داجی
مەلازی هەر کەس و ناکەس، پەنای هەر لات و موحتاجی
بە قوربان موهری میهری حەزرەتی خۆتم بە دڵدانێ
کە میهرت ڕاحەتی دڵ، نووری قەلب، ئاسایشی گیانە
ئەتۆی مێخدەع مەقام و خازینی تەشریفی ئەشرافی
موقیمی بابی قوربی حائزی تەکریم و ئەوسافی
ئەتۆ نعم الخلیفه، وارسی ئەخلاقی ئەسلافی
مەلا ذوغوث و قائد، کاربەدەستی قاف تا قافی
دەسا ڕەحمێ بە تاهیر کە بە نەزری عەبدی جەببارت
کە زۆر مەهتووک و پەست و ڕووڕەش و عامی و پەرێشانە

پەراوێز edit