ئاڵەکۆک

مینە جاف add_a_photo
مینە جاف دیوانی مینە جاف
٩٢. تازە زانیوتە عەزیزم عەبد و خزمەتکارتم
تازە زانیوتە عەزیزم عەبد و خزمەتکارتم
من غوڵامی زەڕخەرید و خادیمی ئەفکارتم
لەو دەمەی کردووتە سەر تاجی شەهی حوسن و جەماڵ
من بە شەو قاپیچی و ڕۆژ حەسحەسی ناو شارتم
ڕۆژی هەووەڵ حەق بەبوری خوێنی گوڵڕووی تۆی ڕەوان
تا وەکوو ئیستە بە قوربان عەندەلیبی زارتم
مەعبەدم گۆشەی کلیسا و تەیلەسانم خەرقەیە
دولبەرا سەنعانی زوڵف و پەرچەمی زوننارتم
موددەتێکە حەڵقەیی عەبدایەتی تۆم وا لە گوێ
شێتی خاڵ و کوشتەیی دوو دیدەیی بیمارتم
هەر وەکوو مینە بە دەم ئێشۆ ئەڵێم من ڕۆژ و شەو
چاوەکەم شەیدایی شێوە و لەنجە و ڕەفتارتم

پەراوێز edit