شاعیر: مینە جاف کتێب: دیوانی مینە جاف سەرناو: تازە زانیوتە عەزیزم عەبد و خزمەتکارتم تازە زانیوتە عەزیزم عەبد و خزمەتکارتم من غوڵامی زەڕخەرید و خادیمی ئەفکارتم لەو دەمەی کردووتە سەر تاجی شەهی حوسن و جەماڵ من بە شەو قاپیچی و ڕۆژ حەسحەسی ناو شارتم ڕۆژی هەووەڵ حەق بەبوری خوێنی گوڵڕووی تۆی ڕەوان تا وەکوو ئیستە بە قوربان عەندەلیبی زارتم مەعبەدم گۆشەی کلیسا و تەیلەسانم خەرقەیە دولبەرا سەنعانی زوڵف و پەرچەمی زوننارتم موددەتێکە حەڵقەیی عەبدایەتی تۆم وا لە گوێ شێتی خاڵ و کوشتەیی دوو دیدەیی بیمارتم هەر وەکوو مینە بە دەم ئێشۆ ئەڵێم من ڕۆژ و شەو چاوەکەم شەیدایی شێوە و لەنجە و ڕەفتارتم ++++++++++++++++++++++