ئاڵەکۆک

مینە جاف add_a_photo
مینە جاف دیوانی مینە جاف
٩١. بەینێ بوو لە ناو تاریکی و زوڵمات
بەینێ بوو لە ناو تاریکی و زوڵمات
گیرۆدە بووبووین سەراسیمەو مات
تکامان ئەکرد ڕۆژی ڕەهایی
لە لایەکەوە بدا ڕۆشنایی
لە پڕ هات شنەی سروەی بەربەیان
موژدەی ڕهایی دا بە داوامان
شەوقی دایەوە شەفەقی ئاوات
شادی ڕووناکیی خستە گشت وڵات
یا خوا بە خێر بێ شەفەقی خۆجوان
وەک جەژنی نەورۆز پیرۆز بێ لێمان
موبارەکباییی گۆڤاری شەفەق

پەراوێز edit