شاعیر: مینە جاف کتێب: دیوانی مینە جاف سەرناو: بەینێ بوو لە ناو تاریکی و زوڵمات سەبارەت: موبارەکباییی گۆڤاری شەفەق بەینێ بوو لە ناو تاریکی و زوڵمات گیرۆدە بووبووین سەراسیمەو مات تکامان ئەکرد ڕۆژی ڕەهایی لە لایەکەوە بدا ڕۆشنایی لە پڕ هات شنەی سروەی بەربەیان موژدەی ڕهایی دا بە داوامان شەوقی دایەوە شەفەقی ئاوات شادی ڕووناکیی خستە گشت وڵات یا خوا بە خێر بێ شەفەقی خۆجوان وەک جەژنی نەورۆز پیرۆز بێ لێمان ++++++++++++++++++++++