ئاڵەکۆک

مینە جاف add_a_photo
مینە جاف دیوانی مینە جاف
٥٦. ئەی خوا تو خوا بە لوتفت چاری کاری من بکە
ئەی خوا تو خوا بە لوتفت چاری کاری من بکە
مەڵهەمی ڕەحمەت ئە زامی جەرگی زاری من بکە
عاجز و غەمگین و بێ کەس دەس بە ئەژنۆ قۆڕ بە سەر
بێ دەر و بێ مەلجەئم، یا ڕەببی چاری من بکە
ڕێگە بۆ هیچ کوێ نییە هەرچی دەرە بەسراوە لێم
تۆ دەوایی دەردەکەم، پەروەردگاریی من بکە
وشکە گوڵزاری نیشات و مەزرەعەی ژینم خوا
تۆ بە هەوری لوتفەکەت ڕەحمێ بە زاریی من بکە

پەراوێز edit