شاعیر: مینە جاف کتێب: دیوانی مینە جاف سەرناو: ئەی خوا تو خوا بە لوتفت چاری کاری من بکە ئەی خوا تو خوا بە لوتفت چاری کاری من بکە مەڵهەمی ڕەحمەت ئە زامی جەرگی زاری من بکە عاجز و غەمگین و بێ کەس دەس بە ئەژنۆ قۆڕ بە سەر بێ دەر و بێ مەلجەئم، یا ڕەببی چاری من بکە ڕێگە بۆ هیچ کوێ نییە هەرچی دەرە بەسراوە لێم تۆ دەوایی دەردەکەم، پەروەردگاریی من بکە وشکە گوڵزاری نیشات و مەزرەعەی ژینم خوا تۆ بە هەوری لوتفەکەت ڕەحمێ بە زاریی من بکە ++++++++++++++++++++++